حوسییەکان مەرجیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان هەیە؛ داوای 51 ملیار دۆلار دەکەن

پووختەى هەواڵەکە

  • پێویستە سعودیە دان بە دەسەڵاتەکەیاندا لە یەمەن بنێت، بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت.

  • ئەو قەرەبووە لە بەرامبەر ساڵانێک هێرشى سعودیەیە بۆسەر حوسییەکان.


ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، حوسییەکان کاتێک ئەم مەرجانەیان خستووەتە بەردەم حکومەتی ڕیاز، کە سعودیە هەوڵەکانی دەستپێکرد دوای ئەوەی بارهەڵگرە نەوتییەکانیان لە دەریای سوور لە لایەن حوسییەکانەوە کرایە ئامانج.


داواکردنى قەرەبوو

  • وەک قەرەبووی ساڵانێک لە هێرش بۆسەریان لە لایەن سعودیە و گەمارۆى سەریان.

  • 51 ملیار دۆلار لە پاى ئەو زیانانەیە بەر حوسییەکان و هاوڵاتییانى یەمەن کەوتووە.

ئەم داواکارییانەی حوسییەکان دوای ئەوە دێت، لە مانگی تشرینی یەکەمدا هیرشەکانیان بۆسەر شوێنە گرنگەکانی سعودیە وەکو ئارامکۆ و فڕۆکەخانەکان چڕکرایەوە، بەهۆیەوە زیانی ئابووری و گیانی بەر سعودیە کەوت، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا 26 جار لەلایەن حوسییەکانەوە هێرش کراوەتە سەر سعودیە.

ئەمڕۆش حکومەتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بە مووشەکی حوسییەکان هێرش کراوەتە سەر شاری مەدینە و هەر ئەمڕۆ حکومەتی سعودیە زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە پارێزگای یەنبوع لێدا، کە ناوەندێکی سەرەکیی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەیە.

کەناڵ8

Thu Nov 05 2026

Loading related news...