
لە سەرەتاى مانگى ئازارەوە تێپەڕبوون بە گەرووى هوورمزدا سەخت بووە.
ئەمریکا بانگەشەى کردنەوەى ڕێڕەوى سەلامەت دەکات.
سوپاى پاسداران چەندینجار گوتوویەتى کە گەرووەکە لەژێر کۆنترۆڵى ئەواندایە.
سوپاى پاسداران ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دوو کەشتیی نەوتهەڵگر و کەشتییەکی کرێن لە ئاوەکانی کەنداو و نزیک لە گەرووی هوورمز گڕیان گرت.
دوو کەشتیی نەوتهەڵگری گەورە ویستوویانە بە ڕێگای نایاسایی بە گەرووی هوورمزدا تێپەڕن.
بەهۆی تەقینەوەی مینە دەریاییەکان پیایاندا، گڕیان گرتووە.
دووەم کەشتی نەوتهەڵگر ویستوویەتی بە ڕۆژهەڵاتی گەرووەکەدا تێپەڕێت.
ئەویش بە هەمانشێوە بەهۆی تەقینەوەی مینی دەریایی پێیدا گڕی گرتووە.
دوای گڕ گرتنیشی کرێنێکی کەشتی گواستنەوە گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ هاوکاری، ئەویش بەهەمان شێوە لە شوێنەکەدا گڕی گرتووە.
سوپای پاسدرانی ئێران، هیچ ئاماژەیەکى بە ناسنامە و زیانە دارایی و گیانییەکانی کەشتییە زیان لێکەوتووەکان نەکردووە و ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزە ئاسمانییەکانیان لە 24 کاتژمێری ڕابردوو توانیویانە لەڕێگەی کۆنترۆڵی ئەلیکترۆنییەوە دەست بەسەر دوو درۆنی لۆکاسی ئەمریکیدا بگرن.
ڕێبەری باڵای ئێران: هەر گۆڕانکارییەک لە ئەمریکا هەڵوێستی واشنتن بەرامبەر تاران ناگۆڕێت
گرژییەکان لە کەنداو؛ ئێران درۆنی ئەمریکی دەخاتە خوارەوە و کەشتیی نەوتهەڵگر دەتەقێنێتەوە

