بەرهەمهێنانی قارچک لە تورکیا بووە بە براندێکی نێودەوڵەتی

بەرهەمهێنانی قارچک لە تورکیا بووە بە براندێکی نێودەوڵەتی

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • ئیسماعیل گولەل: لە دوو جۆر قارچک 60 جۆر خواردن دروستدەکەین.

  • بووەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.


لە شارۆچکەی کۆرکوتێلی سەر بە پارێزگای ئەنتالیای باشووری تورکیا، ماوەی چل ساڵە بەرهەمهێنانی قارچک بەشدارییەکی کارای لە کەرتی گەشتیاری و ناساندنی کولتووری خۆراکی ناوچەکەدا دەکات.


بەرهەمهێنانى قارچک

  • قارچکی کلتوور و صەدەفی (ئیستریدیا) لەو شارۆچکەیەدا بەرهەم دەهێنرێن.

  • 60 جۆر خواردنی جیاوازی لە چێشتخانەکاندا لێ بەرهەمدێت.

  • ئەمە بووەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی.

  • لێرە قارچک نەک وەک کەرەستەیەکی لاوەکی، بەڵکو وەک بەشێک لە ژەمێکی سەرەکی بەکاردەهێنرێت.

  • وەک سوپ، ژەمی سەرەکی، نان، تەنانەت شیرینیش بەکاردەهێنرێت.

دیارترین ئەو خواردنانەی زۆرترین داواکارییان لەسەرە:

  • شۆربای قارچک بە کرێم.

  • کەبابی گۆشت (ئیسکەندەر دۆنەر) کە لە قارچکی (یاپراک) ئامادە دەکرێت.

  • قاورمەی قارچک.

  • شیرینی.

  • ترشیات.

  • شەکرۆکە.

  • نان و مرەبای قارچکن.

ئامانج لە پڕۆژەکە نیشاندانی دەوڵەمەندی و گشتگیری بەرهەمی قارچکە لە نێو کلتووری خۆراکدا لە تورکیا.

بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافیی چێشتخانەکە کە کەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەکیی (ئەنتالیا-ئیزمیر)، لە کەرتی گەشتیاریدا و بەتایبەت لە وەرزی گەشتوگوزاردا، پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر لە گرووپە گەشتیارییەکانی دەرەوەی وڵات دەکرێت کە بەشێکی زۆریان گەشتیاری ئەڵمانی و ڕووسی و شێفی بواری خۆراکن.

ژوان نیزام

Thu Nov 05 2026

Loading related news...