وردەکاریی پێشنیازەکەی قەتەڕ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ئاشکراکرا

پووختەى هەواڵەکە

  • پێویستە لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەمریکا و ئێران کاری لەسەر بکەن.

  • ئەمریکا گەمارۆی سەر ئێران لادەبات و پارە بلۆککراوەکانی ئازاد دەکات.

  • ئێران ڕێگەدەدات پشکنەران سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بکەن.

  • ئێران لە دوو ڕۆژدا گەرووی هوورمز دەکاتەوە.


پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، وردەکاریی پێشنیازەکەى دەوحەى بڵاوکردەوە و بە گوێرەى پێشنیازەکە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەمریکا گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵدەگرێت و پارە بلۆککراوەکانی ئەو وڵاتە ئازاد دەکات، لە بەرامبەریشدا تاران لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا گەرووی هوورمز دەکاتەوە.


ئامانجى قەتەڕ

  • قەتەڕ گفتوگۆکانى لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و کۆشکی سپی بەردەوامە.

  • ئامانجی بونیادنانی متمانەیە لە نێوان واشنتن و تاران.

  • هەروەها ئامادەکردنی بارودۆخی گونجاوە بۆ دانوستانی فراوانتر.

وردەکاری پێشنیازەکەی قەتەڕ بەمشێوەیەیە:

  • ڕۆژی یەکەم ئەمریکا گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵدەگرێت.

  • بەشێک لە پارە بلۆککراوەکانی ئازاد دەکات.

  • لە بەرامبەردا تاران بە فەرمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بانگێشت دەکات بۆ سەردانیکردنی دامەرزاوە ئەتۆمییە بۆردوومان کراوەکانی.

  • پاڵپشت بە ڕێککەوتنی قاهیرە کە ساڵی ڕابردوو واژۆکراوە.

  • جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانە، سەرەتایەک دەبێت بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ئەتۆمی.

لە ڕۆژی دووەمدا بە گوێرەى پێشنیازەکەى قەتەڕ:

  • ئێران گەرووی هوورمز دەکاتەوە.

  • دواتر دانوستانەکان لەسەر پڕۆگرامی ئەتۆمی لە نێوان واشنتن و تاران دەستپێدەکات.

  • زیاتر تیشک دەخاتە سەر یۆرانیۆمە بەرز پیتێنراوی کۆگاکراوی ئێران.

تاوەکو ئێستا نە ئەمریکا و نە ئێران هیچیان لەسەر ئەوپێشنیازە بە ئاشکرا بڵاونەکردووەتەوە و بەوەى ڕازین یان نا.

قەتەریش وەک نێوەندگیرى گفتوگۆکانیان لەو بارەیەوە بەردەوامە، ئەگەرچى تاران بەردەوام جەخت لە پێشنیازە حەوت خاڵییەکەى دەکاتەوە، بەڵام ئامادەیی دەربڕیووە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ماوەیەی پێویستە بۆ جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنێک.

مەرجە سەرەکییەکانی ئێران بریتین لە لابردنی گەمارۆی دەریایی، ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی و قەرەبووکردنەوەی جەنگ، لەبەرامبەریشدا ئەمریکا داوا دەکات لەسەرەتاوە گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی بکرێت و ڕێگە بە پشکنەرانی نێودەوڵەتی بدرێت سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکەن و گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێنراو بکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

نیویۆرک تایمز: پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئێران و واشنتن بەدەستهاتووە

ترەمپ و جێگرەکەى لەبارەى ئێرانەوە: بەرەو پێشچوون هەیە

ئارام یوسف

Fri Nov 06 2026

Loading related news...