
ئیسرائیل: ئێران هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەستپێکردووەتەوە.
بنیامین نەتانیاهوو لە کێبڕکێى مانەوەیە لە پۆستەکەى.
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، هێشتا ئەو ئامانجەی لە ئێران هەیانبووە نەیانپێکاوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران جارێکی دیکە هەوڵدەدات ببێتەوە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەمە لەپاڵ هەوڵە مەترسیدارەکانی دیکەشی کە وڵاتی ئیسرائیلی خستووەتە مەترسییەکی ڕاستەقینە.
بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئێستا لە کێبڕکێی مانەوەیە لە پۆستەکەى.
پێشتر چەند جارێک هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی نوێی بۆسەر ئێران کردبوو.
نەتانیاهوو لەگەڵ هەواڵگریی مۆساد، هەوڵیانداوە لە ئێوارەی 27ـی تشرینی یەکەم، ئۆپراسیۆنێک دژ بە ئێران ئەنجامبدات، بەڵام ئەمریکا ڕێگریی لێ کرد.
لێدوانەکانی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە دوای دوو جەنگ دێت کە دژ بە ئێران دەستیپێکردووە، یەکەم جەنگیان ماوەی12 ڕۆژی خایاند لە حوزەیرانی 2025 و دووەم جەنگیشیان لە شوباتی 2026 دەستیپێکرد بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا و تاوەکو ئێستاش یەکلایی نەبووەتەوە.
