
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ حکومەتی تورکیا تاوتوێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکانی تایبەت بە چەکدانان دەکات.
پرسى پێشهات و لێکۆڵینەوەکان لە قەیرانى سندووقەکانى وەبەرهێنان.
ئەو قۆناغەى پڕۆسەى چارەسەریی پێیگەیشتووە.
لووتکەى کۆپ 31 لە ئەنتاڵیا تایبەت بە کەشوهەوا.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، کاتژمێر 16:00 بەڕێوەدەچێت و بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای فەرمیی تورکیا تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی دەبن لە پرسەکانى تایبەت بە لێکۆڵینەوەکان لە سندووقەکانی وەبەرهێنان، پڕۆسەی چارەسەریی کە ئەنقەرە بە تورکیای بێتیرۆر ناویدەبات و هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، هەروەها پرسی کۆبوونەوەکانى لوتکەى کۆپ31.
پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە ڕادەستکردنی چەک لە لایەن پەکەکە.
لە ژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتە هەواڵگریی و مەیدانییەکان.
لە چوارچێوەی ئامانجی "تورکیای بێتیرۆر"دا تاوتوێدەکرێن.
ڕاپۆرتە مەیدانییەکانی دەزگا ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی تورکیا گرنگییەکی بەرچاویان هەیە.
بۆ چوونە پێشەوەی پڕۆسەی چارەسەری و دەرچوونی لەو سستییەی ئێستا تیایدایە.
گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە تەنیا دوای ئەوە دەبێت ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا دەستنیشانکردنی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە پەسەند دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لە کۆتایی ئەم مانگەدا کۆببێتەوە.
کارەکانی پەیوەست بە لووتکەی کۆپ 31 دەبێت کە تایبەتە بە کەشوهەوا و لە ئەنتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
کاریگەرییەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن باسدەکرێن.
گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، هێرشەکانی ئیسرائیل و پێشهاتەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی تاوتوێ دەکرێن.
حکومەتی تورکیا مانگانە دوو جار کۆدەبێتەوە و دوایین کۆبوونەوەی لە 26ـی تشرینی یەکەمی 2026دا بوو.

