شەوی ڕابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە قیشم بیسترا; پاسدارانیش دەڵێت کەشتییەک گریگرتووە

شوینی بۆردومانەکانی پێشووی ئەمریکا بۆسەر دوورگەی قشم
شوینی بۆردومانەکانی پێشووی ئەمریکا بۆسەر دوورگەی قشم

پووختەی هەواڵەکە

  • شەوی ڕابردوو دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دوورگەی قیشمی پارێزگای هوورمزگانی ئێران بیستراوە.

  • سوپای پاسدارانی ئێرانیش دەڵێت، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هوورمز گڕی گرتووە.


ئاژانسی هەواڵی ئیرانای نزیک لە حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو دەنگی چوار تەقینەوە لە دوورگەی قیشم بیستراوە ئاماژەکانیش بۆ ئەوە دەچن دوورگەکە کرابێتە ئامانج.


ئاژانسەکانی ئێران چی دەڵێن؟

  • ئاژانسی هەواڵی فارسی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوەکان بەهۆی ئاگادارکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران بە ئاڕاستەی کەشتییە بازرگانییەکانی نزیک لە گەرووی هوورمز بووە.

  • ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسدارانیش لە سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و پێکدادانی لەگەڵ نەوتهەڵگرەکان لە نزیک گەرووی هوورمز بووە.

  • هاوکات میدیایی فەرمیی ئێران، بە بێ ئاماژەکردن بە هۆکاری دەنگەکە بڵاویانکردەوە لە کەناراوەکانی قیشم، بەندەرعەباس، سیریک و جاسک دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە.

لە بارەی ڕووداوەکەوە ئەحمەد نەفیسی، جێگری پارێزگاری هوورمزگان نەیشاردەوە هێرشی سەربازی بووە :

  • ئامانجی هێرشەکانی دوێنێی شەوی ئەمریکا شوێنی نیشتەجێبوون و بازرگانی و ژێرخانی ئابووری بووە.

  • هیچ زەرەر و زیانێک بە ژێرخانی دوورگەی قیشم نەکەوتووە.

  • هەموو دەزگا پەیوەندییدارەکانی لە دوورگەکە لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان.

ئەم پێشهاتانەی دوورگەکانی ئێران لە کاتێکدایە سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی مینی دەریایی بە کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هوورمز گڕی گرتووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئێران بۆ ئەمریکا: یان جێبەجێکردنی مەرجەکانمان یان جەنگ

سامیا حەسەن

Mon Nov 09 2026

Loading related news...