یەکەم دانیشتنی کەنێست بەڕێوەچوو

ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل و گادى ئایزنکۆت، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت
ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل و گادى ئایزنکۆت، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت

پووختەى هەواڵەکە

  • سەرۆکى ئیسرائیل سەرپەرشتى یەکەم کۆبوونەوەى کەنێستى کرد.

  • ئیسحاق هێرزۆگ داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات سازش بۆ یەکتر بکەن.


ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل ئێوارەی سێشەممە سەرپەرشتی دەستپێکردنی یەکەم کۆبوونەوەی کەنێستی کرد و داوایکرد لایەنەکان سازشی زیاتر بکەن، هەروەها ئێرانی بە هەڕەشەی جددی بۆسەر وڵاتەکەی ناوبرد و جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی تەلئەڤیڤ و وڵاتانی ناوچەکە کردەوە.


لە دانیشتنەکەی کەنێست

  • 120 پەرلەمانتاری سوێندی یاساییان خوارد.

  • پێش سوێندخواردنیش، گادی ئایزنکۆت بەڵێنی دا بە زووترین کات کابینەی حکومەت پێکبهێنێت.

  • ئایزنکۆت ڕایگەیاند، پابەند دەبێت بە پێکهێنانی حکومەتی فریاگوزاری نیشمانی، لەم دۆخە ئاڵۆزەی بوونی هەیە.

پارتەکەی یایزنکۆت پێش دەستپێکردنی دانیتشنی کەنێست ئاشکرای کرد، بەرەوپێشچوونی باش هەیە لە دیاریکردنی بەربژێرانی وەرگرتنی پۆستە سەرەکییەکان لە کەنێست.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

سەرۆکی ئیسرائیل بە فەرمی ئایزنکۆتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ ڕاسپارد

ئارام یوسف

Tue Nov 10 2026

Loading related news...