
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، لە میانى گەڕانەوەى لە گەشتەکەى بۆ چین، لەناو فڕۆکە بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا، بڕیار لە بارەى ئەو کۆمپانیا چینیانەوە دەدات کە نەوت لە ئێران دەکڕن.
دۆناڵد ترەمپ، ئاماژەى بەوەشکرد، سەرۆک شى لە ئێران ئەوە داوادەکات کە گەرووى هوورمز بکرێتەوە و کۆتایی بە کێشەکانى گەرووەکە بهێنرێت، ئەویش لە چەند ڕۆژى داهاتوودا سزاکانى سەر کۆمپانیا چینییەکان هەڵدەگرێت.
لەبارەى چەکى ئەتۆمییەوە، دۆناڵد ترەمپ، گوتى "سەرۆک شى، بەهەمان شێوە هاوڕابووە لەوەى کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى، ڕاشیگەیاند، لاریان لەوە نییە کە دەبێت ئێران بۆ ماوەى 20 ساڵى دیکە بەرنامە ئەتۆمییەکەى هەڵپەسێرێت، بۆ ئەوەش زۆر گرنگە کە بە کردار ئەوە بسەلمێنێت".
ترەمپ، لەبارەى خۆڵى یۆرانیۆمەکەش گوتى، خۆڵى یۆرانیۆمەکە ڕادەستى چین و ئەمریکا دەکرێت، هەروەها ترەمپ ڕەتیکردەوە کە تاران توانا مووشەکییەکانى بە لە 80% مابێت و گوتى "ئێران هەموو تواناکانى لەدەستداوە".
لەبارەى هەڵگرتنى سزاکان لەسەر کۆمپانیا چینییەکان، ترەمپ، جەختیکردەوە، کە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بڕیار لەبارەى هەڵگرتنى سزاکانى سەر کۆمپانیا چینییەکان دەدات، کە نەوت لە ئێران دەکڕن، بۆ ئەوەى بە ئاسانى نەوتیان لە ئێران دەستبکەوێت.




.jpg)
