پێشنیازە نهێنییەکەی ئەمریکا بۆ کیێڤ؛ دۆنباس بدەنە ڕووسیا و ببنە ئەندامی ناتۆ

ئاڵای ڕووسیا و ئەمریکا و ئۆکرانیا
ئاڵای ڕووسیا و ئەمریکا و ئۆکرانیا

پووختەی هەواڵەکە

  • زێلێنسکی پێشنیازێکی ئەمریکییەکان بۆ وەستاندنی جەنگ ئاشكرا دەکات.

  • زێلێنسکی دەڵێت، ئەمریکییەکان پێشنیازی دۆنباسیان بەرامبەر ناتۆ پێداوین.


سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دانووستانکارانی ئەمریکا پرسیاریان لەبارەی کشانەوەی ئۆکرانیا لە ناوچەی دۆنباسی ڕۆژهەڵات کردووە لە بەرامبەر بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ.


ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا:

  • ئێمە هەرگیز بەتەما نیین لە خاکی خۆمان خۆشبین.

  • بەڵام ئەگەر ئۆکرانیا پشتێنەیەکی ئەمنی بۆ دابین بکرێت، لە ناویاندا سوپایەکی نیشتیمانی بەهێز، لەڕووی دارایی پاڵپشتی بکرێت، ئەوا ئەو کاتە بابەتەکە پێویستی بە ڕاپرسی دەبێت.

  • لە دانوستانەکان، ئەمریکییەکان پرسیارێکیان وروژاندووە، ئەگەر ئۆکرانیا بچێتە پاڵ هاوپەیمانیی ناتۆ؟ لە بەرامبەر ئەوەدا کیێڤ لە دۆنباس دەکشێتەوە؟ زێلێنسکی دەڵێت، ئەمە یەکەمجارە ئەو پرسیارە دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ڕووسیاش، دەستی بە داواکارییەکانی مۆسکۆوە گرتووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو چوار ناوچەیەی ئۆکرانیا کە پێشتر باسی لێوە کردووە و ڕەتیشیکردووەتەوە، هیچ ناوچەیەک لەنێوان سوپای هەردوو وڵات بە ناوی ناوچەی داماڵراو لە چەک ڕابگەیەنرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ڕووسیا بەشداریی ئەورووپا لە دانوستانەکانی ئۆکرانیا ڕەتدەکاتەوە و برۆکسلیش هۆشداری دەدات

شێوە عومەر

Sat Nov 14 2026

Loading related news...