ئەکسیۆس: ترەمپ فشارەکانی نەتانیاهوو بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە و لەگەڵ وڵاتانی کەنداو هاوڕایە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

پووختەی هەواڵەکە

  • میدیای ئەمریکی دەڵێت ، ترەمپ فشارەکانی نەتانیاهوو بۆ دەستپێکردنەوەی جەنگ لە دژی ئێران ڕەتدەکاتەوە.

  • سەرۆکی مۆساد بۆ دیداری بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە واشنتنە.


پێگەی ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سعودیە و قەتەر و ئیمارات هاوڕایە، لە جیاتی هێرشی سەربازی، گەمارۆی ئابووریی سەر ئێران بەردەوام بێت و لە هەمانکاتدا هەوڵی گەیشتنە ڕێککەوتن بدەن.


شەڕی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە

  • ڕۆژی پێنجشەممە ترەمپ ڕایگەیاند، دەتوانێت یەکسەر کۆتایی بە کارەکە بهێنێت بەڵام لەسەر داوای ئەو وڵاتانەی کە دەیەوێت پارێزگارییان لێ بکات، کارەکە کەمێک زیاتر درێژە دەکەنەوە و بەشێوەیەکی زیاتر مۆدێرنانە.

  • ترەمپ گوتیشی، سعودیە داوای لە من کرد کە دۆخەکە بۆ ماوەیەک وەک ئێستا بهێڵمەوە، چونکە ئێران هەرەس دەهێنێت.

  • هەر بۆیە کوەیت و قەتەر و بەحرەین و ئیماراتیش هەموویان داوایان لێکردووەم، باشترە بۆ ماوەیەکی زیاتر چاوەڕی بکەین.

هەروەها ئەکسیسۆس ڕاشیگەیاندووە، ڕۆمان گۆفمان سەرۆکی دەزگایی هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بنیامین نەتانیاهوو لە واشنتنە و لەگەڵ جۆن ڕاتکلیف بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا(سی ئای ئەی) کۆدەبێتەوە و چاوەڕێش دەکرێت بۆ بینی سیڤ ویتکۆف بچێتە میامی.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ داوا لە ڤانس دەکات سەرنج بخاتە سەر گەندەڵیی ناوخۆ نەوەکو دانوستان لەگەڵ ئێران

کەناڵ8

Fri Nov 13 2026

Loading related news...