
هەوڵى نێوەندگیرەکان و دانوستانى ناڕاستەوخۆ نەیانتوانیوە ئێران و ئەمریکا یەکبخەن.
ئێران چەندین مەرجى بۆ ڕێککەوتن هەیە و ئەمریکاش ئامادەنییە مەرجەکان جێبەجێ بکات و ئەویش مەرجى هەیە.
موحسین ڕەزایى بە یەکێک لە ڕووخسارە دیارەکانى ناوەندى بڕیارى ئێران دادەنرێت.
جەى دى ڤانس بەوە ناسراوە کە دەیەوێت جەنگى ئیران کۆتایى بێت و بە زیانى کۆمارییەکانى دەزانێت.
بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان ڕاگەیاندووە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بیر لە دانوستانی ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕوو لەگەڵ موحسین ڕەزایی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەکاتەوە.
لەم دواییانەدا وەک دانوستانکارێکی سەرەکی لەگەڵ ئێران دەرکەوت.
هەوڵی کۆتایی هێنان بە جەنگێک دەدات کە بووەتە بەرپرسیارێتییەک بۆ پارتی کۆماری.
بەهۆیەوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی نیوەخولدا زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە.
دۆناڵد ترەمپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە یاریدەدەرە باڵاکانی ڕاگەیاندووە کە کراوەیە بۆ ئەوەی ڤانس دانوستان لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە و ئەرکی دانوستانی پێسپێردراوە.
گفتوگۆکان سەبارەت بە ناردنی ڤانس بۆ دیدارى ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە.
مانگی تشرینى یەکەمى ڕابردوو، ڤانس نامەیەکی بۆ ڕەزایی نارد و داوای کۆبوونەوەی کرد.
لە کاتێکدا تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە، بەڵام هەردوو وڵات لە ڕێگەی نێوەندگیر و هاوپەیمانانەوە پەیام ئاڵوگۆڕ دەکەن.
کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی جێگری ترەمپ و بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئێران شتێکی باو نییە، بەڵام خواستى ڤانس بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پیشان دەدات، کە لە 28ـی شوباتەوە دەستیپێکردووە.
ڤانس لەم دواییانەدا ڕۆڵێکی چالاکتری لە دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بینیوە لە چاو ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نوێنەرانی واشنتن کە هاوکات دانوستان دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.
ڤانس لەم دواییانەدا بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە شەڕی ئێران بەشداری کردووە لە ئەنجامى کارەساتبارانەی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخولدا.
موحسین ڕەزایی: ڕازی نابین تەنانەت یەک ئەتۆمیش لە یۆرانیۆمی پیتێنراو بچێتە دەرەوە
قەتەر : پێشکەوتن لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەدەستهاتووە
دوو بەرپرسى باڵاى ئێران ئامۆژگارى ئەمریکا دەکەن: کاتی خۆبەدەستەوەدانە