
ژمارەیەک سەرکردەی دیاری جیهان ناویان لە بەشداربووانی کۆنفرانسی کۆپ 31 نییە.
ئامادەنەبوونى سەرکردە دیارەکان هاوکاتە لەگەڵ نیگەرانییەکان لەبارەى گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواوە.
ماوەی سێ ڕۆژە لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا، 31ـەمین کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی کەشوهەوا دەستیپێکردووە.
لە لوتکەی سەرکردەکانی جیهان، سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی 102 وڵات، 300 وەزیر و بەرپرسی باڵا و نوێنەری 196 وڵات بەشداریى دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە لوتکەی سەرکردەکانی جیهان لە چوارچێوەى کۆنفرانسى کۆپ 31 لە ئەنتاڵیاى تورکیا بەڕێوەدەچێت، بەڵام کۆمەڵێک ناوی گرنگ هەیە ئەمساڵ بەشێک نین لەم لوتکەیەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کاتێکدا گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەرەو دۆخێکى خراپتر هەنگاو دەنێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.
لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران.
لە نێو وڵاتانی گرووپی حەوت تەنیا ئاندی بورنهام، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڕیارە وتارى هەبێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا.
فریدریک مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا.
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا.
مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا.
سەنای تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن.
وەک چاوەڕواندەکرا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی پاریس بۆ کەشوهەوا کشاوەتەوە، بە هەمان شێوە بەشداری ئەم کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ناکات، هەرچی لەبارەی چینیشەوە بێت، ئەو وڵاتە لەلایەن هان ژێنگ، جێگری سەرۆکی وڵاتەکە نوێنەرایەتی دەکرێت.
دیپلۆماتکارانی کەشوهەوا و شارەزایان ڕەخنە لە سەرکردەکانی ئەوروپا دەگرن و دەڵێن دەبوایە ئامادەیی ئەوروپی بەشێوەیەکی بە هێز بووایە لە کۆنفرانسەکە.
