هێرشەکانی ئۆکرانیا توانای پاڵاوتنی نەوتی ڕووسیایان بە ڕێژەی 30% کەمکردووەتەوە

دیمەنێک لە پرۆسەی دەرهێنان و کۆگاکردنی نەوتی ئۆڕاڵی ڕووسیا لەلایەن کۆمپانیای باشنەفتەوە
دیمەنێک لە پرۆسەی دەرهێنان و کۆگاکردنی نەوتی ئۆڕاڵی ڕووسیا لەلایەن کۆمپانیای باشنەفتەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر کارگەکانی پاڵاوتنی نەوتی ڕووسیا بەردەوامە.

  • توانای پاڵاوتنی نەوتی ڕووسیا بە ڕێژەی نزیکەی %30 کەمکردووەتەوە.


    ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویکردووەتەوە، هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر کارگەکانی پاڵاوتنی نەوتی ڕووسیا، چارەسەری کەمی سووتەمەنی لە ناوخۆی وڵاتەکەدا سەختترکردووە.


کەرتی وزەی ڕووسیا لە ژێر بۆردووماندا


  • لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمەوە، ئۆکرانیا هێرشەکانی بۆ سەر کارگەکانی پاڵاوتنی نەوتی ڕووسیا چڕترکردووەتەوە، دوای ئەوەی ئاگربەستێک بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی وزەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لەلایەن ترەمپەوە شکستی هێنا.

  • بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەکانی نۆ پاڵاوگەی لە کۆی 35 پاڵاوگەی سەرەکی ڕووسیا پەکخستووە و بووەتە هۆی ڕاگەیاندنی دۆخی لەناکاو.

  • بەگوێرەى زانیاریی سەرچاوەکان، کۆی توانای ڕۆژانەی ئەو پاڵاوگە ڕووسییانەی بەهۆی هێرشی درۆنەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە، دەگاتە نزیکەی 2.2 ملیۆن بەرمیل، لە بەرامبەر کۆی گشتیی توانای سەرەتایی پاڵاوگەکان کە ڕۆژانە نزیکەی 6.8 ملیۆن بەرمیل بووە.

ئەوەش لەکاتێکدا بەگوێرەى ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامیداوە، مۆسکۆ گاز بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان دەنێرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کریملن: گفتوگۆکانی ئەبوزەبی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئەمریکا دەبێت

شێوە عومەر

Tue Nov 10 2026

Loading related news...