
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دەنگۆی کۆبوونەوەی ڕەزایی و ڤانس دوورە لە ڕاستیەوە.
عێراقچی دەشڵێت، هیچ پلانێکیان بۆ کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمریکییەکان نییە.
جەنگ لەگەڵ ئێران بە رێگای سەربازی و فشاری ئابووری کۆتایی نەهاتووە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە موحسین ڕەزایی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای وڵاتەکەی لەگەڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووبێتەوە ڕایگەیاند، نەک شتێکی لەو جۆرە هەر نەبووە بەڵکو هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە لە لایەن تارانەوە نییە.
عێراقچی ڕایگەیاند، پێویستی نەدەکرد سەرۆکی ئەمریکا لە خەڵکی وڵاتەکەیەوە بیبیستێت کە ئەمریکییەکان دژی جەنگن لەگەڵ ئێران و نایانەوێت وڵاتەکەیان بۆ پارێزگاری لە ئیسرائیل بچێتە جەنگەوە.
عێراقچی دەشڵێت، پێویستبوو سەرۆکی ئەمریکا زووتر درکی بەوە بکردبا کە بە هیچ کام لە ئامانجەکانی لە جەنگ لەگەڵ ئێران نەگەیشتووە و ناگات.
جەنگ لەگەڵ ئێران بە رێگای سەربازی و فشاری ئابووری کۆتایی نایەت بەڵکو تاکە چارەسەر ڕێگای دیپلۆماسی و ڕێزگرتنە لە ماف و داواکارییەکانی خەڵکی ئێران.
ئەمە لە کاتێکدایە لە دواین لێدوانیدا سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ئەگەر دانووستان لەگەڵ ئێران بەرەوپێش بچێت، ناگەڕێنەوە بۆ بژاردەی هێرش و دەستپێکردنەوەی جەنگ.
ترەمپ گوتیشی، ، بۆردوومانکردنی وێستگەکانی وزە و پردەکان، یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگدا.