
بەلەمێکى کۆچبەران لە کەناراوەکانى یۆنان ژێر کەوتووە.
پاسەوانانى کەناراوەکان تەرمى هەشت کەسیان دۆزیوەتەوە.
شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، پۆلیسی دەریایی یۆنان پڕۆسەیەکی بە پەلەی ڕزگارکردنی ئەو بەلەمەی دەستپێکرد کە بەهۆی بای بەهێز نوقمی ئاو بوو بوو، تیایدا حەوت تەرمی کۆچبەریان لە ناو بەلەمەکە دۆزیەوە.
شەوی شەممەى ڕابردوو بەلەمێکی دیکە نوقومبویان دۆزیوەتەوە.
بەهۆی بای بەهێز و بەرزی شەپۆلەکانی دەریا ژێر ئاو کەوتبوو.
بەهۆیەوە یەک کەس گیانی لەدەستدا و28 کەسی دیکە ڕزگارکران.
سەرنشینانى ئەم بەلەمە سەرجەمیان خەڵکی سودان بوون.
بە گشتی دورگەی کریت بووە بە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی گەشتن بە یەکێتی ئەوروپا بەتایبەت بۆ ئەو کۆچبەرانەی لە لیبیاوە هەوڵدەدەن بگەن بە یۆنان، بەڵام بەهۆی شەپۆلەکان و سەختی ڕێڕەوە ئاوییەکانى دەریاوە بەشی زۆری بەلەمەکان ژێر ئاو دەکەون.
"بۆ ناشیرینکردنى کوردە" ڤیدیۆی بەلەمێکی کۆچبەران لە بەریتانیا هەرای ناوەتەوە
ئاسایشی هەولێر ئەو قاچاخچییەی دەستگیرکرد کە بووە هۆکاری خنکانی سێ منداڵەکەی سلێمانی
باوکى منداڵەکان بۆ کەناڵ8: لە ئاسایش گوتەم لێوەرگیراوە و لەو قاچاخچییە خۆش نابم
