
ڕووسیا بە مەبەستی بەکارهێنانی لە جەنگی ئۆکرانیادا جێگرەوەی ئینتەرنێتی ستارلینکی دروستکردووە.
سیستەمەکە ناوی ڕاسڤێت ، لە ڕێگەی دەیان مانگی دەستکردەوە کار دەکات
هەموومان کاریگەریی تەکنۆلۆجیای ستارلینک دەزانین لە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا، کە سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکسە و لە لایەن ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکییەوە خاوەندارێتی دەکرێت، بێگومان ڕووسیاش هەستی بەم کاریگەرییە کردووە، هەر لە بەر ئەوە هەستاوە بە درووستکردنی جێگرەوەیەک کە هەمان ڕۆڵ بگێڕێت، کە بە راسڤێت ناسراوە.
بەگوێرەی زانیاریی هەواڵگریی ئۆکرانیا، ڕووسیا دەستیکردووە بە بەکارهێنانی تۆڕی مانگی دەستکردی ناوخۆیی "راسڤێت"، کە لە بواری پەیوەندییە سەربازییەکان و لە کاتی جەنگی ئۆکرانیا بەکاریدەهێنن.
تۆڕەکە لە 32 مانگی دەستکرد پێکدێت کە لە ساڵی 2026 لەلایەن مۆسکۆوە خراوەتەکار.
ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکدا کە ئامانج لێی پەرەپێدانی جێگرەوەیەکی ڕووسییە بۆ خزمەتگوزاریی "ستارلینک"ی ئەمریکی .
کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سیستمە پەیوەندییە ڕۆژئاواییەکان لە بواری سەربازیدا.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە مانگە دەستکردەکان و ئامرازەکانی پەیوەندی لە بۆشایی ئاسمان بوونەتە پێکهاتەیەکی گرنگ لە کارپێکردنی درۆن و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان یەکە سەربازییەکاندا، ماوەی پێشوو هەموومان بینیمان کە لاوازیی کارکردنی ستارلینک لە ئۆکرانیا کاریگەریی لەسەر هێرشەکانی کیێڤ هەبوو بۆ سەر مۆسکۆ و بە پەلە داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتەیان کرد.
ڕووسیا ئەو 32 مانگە دەستکردەی بە دوو جار لە مانگەکانی ئازار و تەمموزدا هەڵداوە.
پلانی هەیە مانگی دەستکردی زیاتریش هەڵبدات بۆ فراوانکردنی مەودای تۆڕەکەی.
بەڵام بەراورد بە ستارلینک، کە هەزاران مانگی دەستکرد لەخۆدەگرێت، تۆڕەکە لە ڕووی قەبارەوە سنووردار دەمێنێتەوە.
جەنگی ئۆکرانیا وەک جەنگێکی نوێ لەم سەردەمەدا گرنگیی پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی بۆشایی ئاسمانی بەدەرخست، لە ئێستادا تۆڕی ستارلینک بووەتە سەرمایەیەکی گرنگ بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا، کە ئاسانکاری دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنە درۆنییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاریی نهێنی لە نێوان سوپادا.
تۆڕە ئەمریکییەکە پشت بە هەزاران مانگی دەستکرد دەبەستێت، کە لە خولگەی نزمدا بە دەوری زەویدا دەخولێنەوە، شەبەنگێکی شاراوە و بەرزی کارۆموگناتیسی دابین دەکەن.
پێدەچێت ڕووسەکان سوودیان لەو وەرگرانەی ستارلینک وەرگرتبێت بۆ دروستکردنی تۆڕەکەیان، کە لە ڕێگەی کەناڵە نافەرمیەکانەوە دەستیان کەوتووە، پێش ئەوەی کۆمپانیاکە ڕێوشوێنی لەکارخستنی ئەو جۆرە ئامێرە بێ مۆڵەتانە بگرێتەبەر.
ئەم پێشهاتانە لاوازییەکی ستراتیجییان بۆ مۆسکۆ ئاشکرا کردووە، کە پشتبەستنی ئۆکرانیا بەو تەکنەلۆجیاییە بە سانایی کۆنتڕۆڵ ناکرێت، لەم چوارچێوەیەشدا، پڕۆژەی "راسڤێت"، کە لەلایەن کۆمپانیای ڕووسی "بیرۆ 1440"ەوە پەرەیپێدراوە، کە گرنگییەکی سەربازیی وەرگرتووە.
بەگوێرەی هەواڵگریی سەربازیی ئۆکرانیا، ئەم تۆڕە ڕووسییە دەتوانێت ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان هێزەکان و درۆنەکان بکات لەکاتی فڕیندا، ئەمەش تێپەڕاندنی پشتبەستنێکی تەواوە بە ڕێڕەوی فڕینی پێشوەختەی بەرنامە بۆ داڕێژراو.
لە ڕووی تیۆریەوە ئەمە تۆڕە ڕێگە دەدات بە گواستنەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکان و نوێکردنەوەی و گۆڕینی رێڕەوی فڕینی درۆنەکان، لە کاتی گونجاودا.
جگە لەوەش، پەیوەندییەکان لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە دەتوانێت پشتبەستن بە کەناڵە زەمینییەکان کەم بکاتەوە، کە دۆزینەوە و کارتێکردنیان بۆ دژبەرانیان ئاسانترە.
سەرەڕای پێشکەوتنەکانی ڕووسیا، بۆشایییەکی بەرچاو لە نێوان "راسڤێت" و "ستارلینک"دا ماوە، لە کاتێکدا تۆڕە ئەمریکییەکە لە هەزاران مانگی دەستکرد پێکدێت، بەڵام ڕووسیا لەم ساڵدا تەنیا 32 مانگی دەستکردی کارپێکراوی بەکارهێناوە، ئەم ژمارەیەش بەس نییە بۆ دابینکردنی پەیوەندیی بەردەوام لەسەر خاکی ئۆکرانیا، بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەش، ئامانجی کۆمپانیا ڕووسییەکە دامەزراندنی سیستمێکە کە زیاتر لە 900 مانگی دەستکرد لەخۆدەگرێت و دەیەوێت تاوەکو ساڵی 2035 ئەو کارە تەواو بکات.
