
ترەمپ باس لە دەنگۆی لەکارلادانی وەزیری جەنگی وڵاتەکەی دەکات .
ترەمپ: گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەت دەکەم و هێشتا متمانەم بە وەزیری جەنگ ماوە
دیموکراتەکان بیر لە دوورخستنەوەی وەزیری جەنگی ئەمریکا دەکەنەوە
لە پرۆگرامی 60 خولەکی کەناڵی سی بی ئێس، پرسیار لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت کە تاوەکو ئێستا متمانەی بە پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ماوە یاخود نا.
متمانەم بە وەزیری جەنگی وڵاتەکەم ماوە و دوو جەنگیشمان بردووەتەوە.
لە جەنگی ڤەنزوێلا کە کەمتر لە کاتژمێرێکی خایاند، توانیومانە چەندین ملیار دۆلار بەدەستبهێنن و پەیوەندیی زۆر باشیش دروستبکەن.
ڕاستە هەموو سەرکەوتنەکان بەهۆی پێت هێگسیتەوە نەبووە و بەڵام وەزیری جەنگ بەشێک بووە لێیان.
پێشبینی دەکرێت کاتێک دیموکراتەکان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو کۆنترۆڵی کۆنگرێس دەکەن و سوێندی یاسایی دەخۆن، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.
ڕاپۆرتە ناوخۆییەکانی ئەمریکا، ئاماژە بەوە دەکەن، کە پێت هێگسیت هۆکار بووە بۆ ئەوەی ترەمپ جەنگ لە دژی ئێران ڕابگەیێنێت و زانیاریی هەڵەی پێداوە کە دەتوانن بە ماوەیەکی کەم جەنگەکە یەکلایی بکەنەوە.
هەر لەسەر ئەو بابەتە، ترەمپ لە دیمانەکەدا دەڵێت، دەیەوێت لە کابینەی حکومەتەکەی ژمارەیەک گۆڕانکاریی بکات، بەڵام وردەکاریی گۆڕانکارییەکەی تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکردووە.
