
ترەمپ ستیڤن میلەری وەکو بەرپرسی نوێی نووسینگەی کۆشکی سپی دەسنیشانکرد.
ستیڤن میلەر لە جێگای سوزی وایڵز بوو بە بەرپرسی نووسینگەی کۆشکی سپی.
ترەمپ لە تۆڕی ترووس ڕایگەیاند، میلەری تەمەن 41 ساڵ شوێنی سوزی وایڵزی تەمەن 69 ساڵ دەگرێتەوە و لە ڕۆژی دووشەممەوە وەک بەرپرسی نوسینگەی کۆشکی سپی دەستبەکار دەبێت، هاوکات سوپاسی وایڵزی کرد و ماوەی کارکردنی بە "نایاب" ناوبرد.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕۆڵێکی نوێ دەدات بە وایڵز و پێدەچێت لە دەرەوەی کاروباری حکومەت پێویستی پێی بێت.
سوزی وایڵز لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، "ڕەنگە ڕۆڵی من بگۆڕێت، بەڵام بۆ هەمیشە پابەندم بە سەرۆک ترەمپ و ئەرکەکەیەوە."
وایڵز کە یەکەم ژن بوو ئەو پۆستە وەربگرێت، لە تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپدا بەشدار بوو، لەم دواییانەدا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک بوو و چارەسەری وەرگرت، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا چاکبوونەوەی خۆی ڕاگەیاند.
پۆستی بەرپرسی نووسینگەی کۆشکی سپی یەکێکە لە پۆستە ستراتیجییەکان لەناو دەسەڵاتی جێبەجێکاریی ئەمریکا، کە بەرپرسیارە لە پشکنینی ئەو زانیارییانەی دەگەن بە سەرۆکی ئەمریکا و ئەو کەسانەش کە ڕێگەیان پێدراوە دەستیان بە سەرۆک بگات.
