ڕووسیا و ئۆکرانیا هێرشی سەخت دەکەنە سەر ژێرخانی ئابووریی یەکدی

شوێنەواری بۆردومانە قورسەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا. کە هێشتا ئاگر و دووکەڵ لە شوێنە بەرزدەبێتەوە. فۆتۆ: AFP
شوێنەواری بۆردومانە قورسەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا. کە هێشتا ئاگر و دووکەڵ لە شوێنە بەرزدەبێتەوە. فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • ڕووسیا و ئۆکرانیا هێرشیان کردە سەر ژێرخانی ئابووریی یەکدی

  • بۆردوومانی ڕووسیا زیانی بە ژێرخانی وزە و پردێک لە کیێڤ گەیاند


لە ئۆکرانیا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هێزەکانی ڕووسیا هێرشی مووشەکیی نوێیان کردە سەر کیێڤ و ناوچەکانی دەوروبەری و لەو شارە دەنگی دەیان تەقینەوە بیستراوە.


جەنگەکە بە قورسی بەردەوامە

  • سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ لە تێلیگرام نووسیویەتی: "دوژمن بە مووشەکی بالیستیکی هێرشی کردە سەر دامەزراوەکانی وزە لە کیێڤ و ژیتۆمیر و زیانیان بەرکەوتووە".

  • هێرشەکان کاریگەرییان لەسەر کارپێکردنی سیستمی گەرمکەرەوە و دابینکردنی ئاو لە شارەکاندا هەبووە.

  • لە پەیامێکی دیکەشدا سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ ئاماژەی بەوەکردووە، لە هێرشێکی ڕووسیادا پردی باکوور، کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کیێڤ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.

ماوەیەکی کەم پێش هێرشەکان، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشداری دابوو لە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە و پردەکانی سەر ڕووباری نیپەر، دواتریش گوتی، ڕووسیا بە 36 مووشەکی بالیستیکی و 172 درۆن هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەکانی وزەی ئۆکرانیا.

لە ڕووسیاش ئاژانسی هەواڵی تاس ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا بەرپەرچی هێرشێکی مووشەکی و درۆنیی بەرفراوانی ئۆکرانیای داوەتەوە، کە کارگەکانی بەرهەمهێنانیان لە ڕۆژئاوای ولاتەکە کردووەتە ئامانج و زیانیان بەرکەوتووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بە هێرشێکی درۆنیی بەرفراوانی بۆ سەر پارێزگای ساراتۆڤ کردووە، کە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە ژێرخانی سڤیلی شارەکە، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت هێرشەکە زیانی گیانی هەبووبێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ناتۆ: کاردەکەین بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکی دادپەروەرانەی جەنگی ئۆکرانیا

Loading related news...