ڕووسیا، ئەمریکا و ئۆکرانیا لە ئیمارات کۆدەبنەوە

ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا. فۆتۆ: AFP
ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا. فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • پوتن ڕایگەیاند، دانوستانە سێقۆڵییەکان لە ئیمارات دەستپێدەکات

  • پوتن: دانوستانی ڕووسیا، ئۆکرانیا و ئەمریکا سێشەممە دەستپێدەکات


ڤڵادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕۆڵی ئیماراتی لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی ئۆکرانیا و دۆسییە مرۆییەکان بەرزنرخاند.


ڤڵادیمیر پوتن ، سەرۆکی ڕووسیا:

  • ڕۆژی سێشەممە دانوستانە سێ قۆڵییەکان لەبارەی ئۆکرانیاوە دەستپێدەکەن.

  • ڕووسیا سوپاسگوزاری دەسەڵاتی ئیماراتە، چونکە بەردەوام پاڵپشتی کردوون بۆ دۆزینەوەی چارەسەری قەیرانی ئۆکرانیا.

کێ بەشدار دەبێت ؟

  • دمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملن لەسەر ئەم بابەتە ڕایگەیاند، ڤلادیمیر میدینسکی، ڕاوێژکاری کرێملن یەکێک دەبێت لە شاندی ڕووسیا کە بەشدارە لە دانوستانەکان ئەمە جگە لە جێگرەکانی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە.

  • هەر لە شاندەکەی ڕووسیا، سەرۆکی هەواڵگری و بەرپرسێکی باڵای دەستەی ئەرکانی گشتی و بەرپرسانی دیکەی دیپلۆماسی تێدادەبێت.

کرێملن ئەوەشی پشتڕاستکردەوە، دانوستانەکان بەشێوەیەکی داخراو دەبێت و زیاتر باس لە گرەنتییە ئەمنییەکان دەکرێت.

بەگوێرەی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بڕیارە لە کۆبوونەوەکان باس لە کەمکردنەوەی هەڵکشانە سەربازیی و کەیسە مرۆیی و هەنگاوەکانی داهاتووش بۆ گەشتن بە ڕێککەوتن بکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ڕووسیا پێشنیازێکی ئۆکرانیا بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە ئۆلیشکی ڕەتدەکاتەوە

Loading related news...