چیرۆکی ئەو مامۆستایەی ڕۆژانە چوار کاتژمێر بەنێو چیاکاندا بەپێ دەڕوات

چیرۆکی ئەو مامۆستایەی ڕۆژانە چوار کاتژمێر بەنێو چیاکاندا بەپێ دەڕوات

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • دڵسۆزیى مامۆستایەک لە ڕووسیا دەنگیداوەتەوە.

  • بە هێماى وەفا و خەمخۆرى بۆ فێربوون دادەنرێت.


لە یەکێک لە گوندە دوورەدەست و شاخاوییەکانی هەرێمی داغستانی ڕووسیا، ژنە مامۆستایەکی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی "خەدیجە ماگۆمیدۆڤا"، بووەتە هێمای وەفا و قوربانیدان.


چیرۆکەکەى خەدیجە

  • ماوەی نۆ ساڵە، هەفتانە شەش ڕۆژ، ڕێگەیەکی سەخت و پڕ لە هەوراز و نشێوی نێوان چیاکان بەپێ دەبڕێت.

  • ڕۆژانە 14 کیلۆمەتر ڕێ دەبڕێت کە نزیکەی چوار کاتژمێری پێدەچێت، تەنیا بۆ ئەوەی بگاتە قوتابخانەکەی.

  • سەرنجڕاکێشترین بەشی چیرۆکەکە ئەوەیە کە لەم قوتابخانە بچووکەدا، خەدیجە هەم بەڕێوەبەرە و هەم تەنیا مامۆستای قوتابخانەکەیە.

  • تێیدا وانە بە تەنیا سێ قوتابی دەڵێتەوە کە لە دوو قۆناغی جیاوازی خوێندندان.

"مووچەکەى بۆ زیادبکەن"

دوای بڵاوبوونەوەی چیرۆکە کاریگەرەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەزاران کەس داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە مووچەکەی بۆ زیاد بکرێت و هۆکارێکی گواستنەوەی بۆ دابین بکرێت، بەڵام خەدیجە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە دەڵێت: "لەژێر هەر بارودۆخێکدا بێت، هەرگیز قوتابییەکانم بەتەنیا جێناهێڵم."

پرژە عەتا

Tue Nov 10 2026

Loading related news...