کۆشکی کریملن: مانگی داهاتوو لە ئەبوزەبی گفتوگۆ سێ قۆڵییەکان دەستپێدەکەنەوە

شێوە عومەر4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بڕیارە مانگى داهاتوو دانوستانەکانى نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئەمریکا لە ئیمارات ئەنجامبدرێت.

  • کۆشکى کریملن: گفتوگۆکان لە ئاستێکی تەکنیکیدا دەبن.


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکى کریملن، لە بارەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ سێ قۆڵییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئاشکرایکردووە، گفتوگۆکان لە ئاستێکی تەکنیکیدا دەبن، لەوانەیە لە ئەبوزەبی لە ئیمارات بەڕێوەبچن و تیشک دەخرێتە سەر چۆنیەتیی دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ئۆکرانیا و ڕووسیا کاتێک ململانێکە کۆتایی دێت. ڕاشیگەیاند، لەوانەیە لە 10ـی تشرینی دووەم یان دواتر گفتوگۆکان دەست پێبکەن.


دەرەنجامى نێوەندگیریی ئەمریکایە

  • دواى کۆبوونەوەى ویتکۆف و پوتن، ڕووسیا ئامادەیی خۆى نیشاندا بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان.

  • ڤلادیمیر پوتن: ڕووسیا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە سێ قۆڵییەکان لەگەڵ ئۆکرانیا و ئەمریکا.

  • پوتن: بە مەرجێک تایبەت بن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ئاشتی، نەوەک ئاگربەستی کورتخایەن.

  • پوتن: ئامانج لەم گفتوگۆ و دانوستانانە بریتی دەبێت لە چارەسەرکردنی پرسی دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ هەردوولامان.

  • پوتن: باوەڕی وایە دەتوانن بگەن بە ڕێککەوتن.

  • ئەگەر لە هەر حاڵەتێکدا پێچەوانەکەی ڕووبدات، ئەوان ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و ئامانجەکانی جەنگەکەیان بەدی دەهێنن.


دوایین گفتوگۆکانی ئاشتی بە نیوەندگیریی ئەمریکا لە مانگی شوباتدا بەڕێوەچوون، پێش ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئێران دەست پێبکەن.

شێوە عومەر

Fri Oct 23 2026

Loading related news...