هاوپەیمانیی عەزم ڕاگەیێنراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى موسەننا سامەڕائى بڵاوکردەوە
هاوپەیمانیی عەزم ڕاگەیێنراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى موسەننا سامەڕائى، سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و سەرکردەکانى بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، لە گرنگیى مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسییەکە لە چوارچێوەى گرەنتییە دەستووریی و یاساییەکان کە دەستەبەرى دادپەروەریى دەکات و مافى هەموو لایەنەکان دەپارێزێت.
ڕێزگرتن لە دادگاکانی عێراق
دووپاتیشیدەکاتەوە، ڕێزى تەواوەتى لە دادگاى عێراقى دەگرن و متمانەیان بە دامەزراوە دەستورییەکان هەیە، مکوڕن لەسەر هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە تایبەتمەندەکان لە چوارچێوە یاساییە بەرکارەکان، تاوەکو ببێتە مایەى دەرخستنى ڕاستییەکان و پتەوکردنى دادپەروەرى.
هاوپەیمانیی عەزم لە هەمانکاتیشدا متمانەى بە دادگا دووپاتدەکاتەوە بەو پێیەى گرەنتیى و پارێزەرى پرۆسەى سیاسییە، وەک لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە.
داوایەک لە هێزە سیاسییەکان و میدیا و رایگشتی
هاوپەیمانیی عەزم، داوا لە هێزە سیاسییەکان و میدیا و ڕایگشتی دەکات، پێش ڕێکارە دادوەرییەکان نەکەون و بەکاریان نەهێنن لە ململانێ سیاسى و میدیاییەکان، پەنا ببەنە بەر بنەما دەستورییەکان کە دەستەبەرى بەڵگەى بێتاوانى و گرەنتیى دادگاییەکى دادپەروەرانە دەکات، تاوەکو شکۆى دەوڵەت بپارێزێت و متمانەى هاوڵاتییان بە دامەزراوەکانى بەهێز بکات.
هاوپەیمانیی عەزم دووپاتیدەکاتەوە، موسەننا سامەڕائى، بە درێژایی ئەزموونى سیاسى، بە هەڵوێستە نیشتمانییە میانڕەوەکانى ناسراوە، بەردەوام مکوڕ بووە لەسەر بەهێزکردنى لێکگەیشتن و هاوبەشیى نێوان پێکهاتەکانى عێراق.
ڕەتکردنەوەی جیاکاری و جەمسەرگیری تایفی
وەک هاوپەیمانیی عەزم دەڵێت، سامەڕائى گوتارى جیاکارى و جەمسەرگیرى و تایفى ڕەتکردووەتەوە، هاوپەیمانیى عەزم بە درێژایی ساڵانى ڕابردوو بەشێکبووە لە پاڵپشتیکارانى سەقامگیریی سیاسى و بەهێزکردنى کارى دامەزراوەکانى دەوڵەت و پتەوکردنى پرۆسەى دیموکراسى.
2 کاتژمێر پێش ئێستا