خورشید هەرکی لە 21 ئایار: هەستم کرد هەوڵی تیرۆرکردنم دەدەن

عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
خورشید هەرکی، کەسایەتیی دیاری عەشیرەتی هەرکی
خورشید هەرکی، کەسایەتیی دیاری عەشیرەتی هەرکی

خورشید هەرکی، کەسایەتیی دیاری عەشیرەتی هەرکی، کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجی تەمموز دەستگیرکرا، پێشتر و لە ڕۆژی 21ـی ئایار پەیوەندی بە کەناڵ8ـەوە کرد و گوتی، ماوەیەکە هەستی کردووە، هەوڵی تیرۆرکردنی دەدرێت.

ئاگادارکردنەوەی دەزگا ئەمنییەکان لە هەڕەشەکان

خورشید هەرکی دەزگای پاراستنی بە ئاگادار لە هەوڵی کوشتنی ناوبرد و ئاماژەی بەوەش کرد، دەزگا ئەمنییەکانی لەبارەی هەوڵی کوشتنی ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام هیچ ڕێکارێک نەگیراوەتەبەر.

لە درێژەی قسەکانیدا هەرکی بە کەناڵ8ـی گوت، ئەو کەسەی هەوڵی تیرۆرکردنی داوە بە دادوەری گوتووە، پێیان گوتووە هەرکی بکوژە، پارەت پێدەدرێت و  پارتی پێشوازیت لێ دەکات.

عەدنان ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا