سەرۆکی چین: نابێت پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد یەک وڵات قۆرخی بکات
سەرۆکی چین لە کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکرد 2026 لە شانگهای، داوای هاوکاریی نێودەوڵەتی کرد و هۆشداریی لە قۆرخکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە دا. چین بەڵێنی ڕاهێنانی پێنج هەزار پسپۆڕی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دا، بە ئامانجی دروستکردنی هاوسەنگی و ڕێگریکردن لەوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم گەشەی جیهانی.
هاوسەنگی لەنێوان ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندیی گشتی
شی جین بینگ، سەرۆکی چین لەبارەی هاوکاریی نێودەوڵەتی لە بواری ژیریی دەستکرددا داوای هەماهەنگیی کرد و هۆشداریی دایە وڵاتان لەوەی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانیی خۆیان نەخەنە پێش بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی دیکەوە.
ڕەتکردنەوەی قۆرخکاری لە کەرتی تەکنەلۆژیادا
ناوبراو لەبارەی ڕەتکردنەوەی قۆرخکاری لە پەرەپێدانی ژیریی دەستکرددا، لە گوتاری کردنەوەی "کۆنفرانسی جیهانیی ژیریی دەستکرد 2026" لە شانگهای کە بۆ یەکەمجارە تێیدا ئامادە دەبێت، گوتی: "پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد نابێت لەلایەن یەک وڵاتەوە قۆرخ بکرێت."
پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد نابێت بە تەنیا لەلایەن یەک وڵاتەوە بێت
سەرۆکی چین لەبارەی پێویستیی کارکردنی بەکۆمەڵ و ڕەخساندنی دەرفەتی ڕاهێنان زیاتر ڕوونی کردەوە و گوتی: "وەک چۆن پەندە چینییەکە دەڵێت، تەنیا یەک ژێ ناتوانێت ئاوازێک بەرهەم بهێنێت و یەک دار نابێتە دارستان، پەرەپێدانی ژیریی دەستکردیش نابێت لەلایەن هەر وڵاتێکەوە بەتەنیا بکرێت، بەڵکو دەبێت سەمفۆنیایەک بێت لە هاوکاریی جیهانی. ڕایدەگەیەنم لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا، چین 5 هەزار دەرفەتی ڕاهێنان لەسەر بەرنامە تایبەتمەندەکانی ژیریی دەستکرد پێشکەشی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دەکات."
4 کاتژمێر پێش ئێستا