وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداریی دەداتە ئەو کەسانەی ئاژەڵی کێوی و دڕندە بەخێودەکەن
وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی خاوەنی ئاژەڵی کێوین یاخود ئاژەڵی دڕندە و ئەو ئاژەڵانەی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بەخێو دەکەن، دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا ڕادەستی وەزارەتەکەی بکەن ئەگەرنا ڕێکاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەوانەی کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و هاوسەنگی ژینگەیی تێدەدەن
بەهۆی بڵاوبوونەوەی دیاردەی بەخێوکردنی ئاژەڵی کێوی، ئاژەڵی دڕندە و ئەوانەی کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و مەترسییەکەی بۆسەر کۆمەڵگە و هاوسەنگی ژینگەیی هەیە، وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشدارییان دەداتێ.
لە ماوەی 10 ڕۆژدا ئاژەڵەکان ڕادەست بە لایەنی پەیوەندار بکرێن
داواش لەو کەسانە دەکەن لەماوەی 10 ڕۆژدا ئەو ئاژەڵانە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار بکەن، ئەگەر نا لەپاش تەواوبوونی 10 ڕۆژەکە وەزارەتی ژینگە ڕێکاری یاسایی خۆی جێبەجێدەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنیان.
هەر کەسێک ڕادەستی بکات سکاڵای لەسەر تۆمار ناکرێت
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەو کەسانەی خۆیان دەستپێشخەری دەکەن و ئاژەڵە کێوی و دڕندەکان ڕادەست دەکەن، سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار ناکرێت.
بەگوێرەی وەزارەتی ژینگەی عێراق، ئەم هەنگاوەیان بەگوێرەی ماددەی 18 بڕگەی یەک و دوو لە یاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە ژمارە 27ـی ساڵی 2009 لە یاسای بەشداربوون ناوە کە لە ڕێککەوتننامەیەکی ژینگەیی بۆ ڕێگریی لە بەخێوکردن و ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی و ئەوانەی هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە، جێی کراوەتەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا