سەرۆککۆمار دێتە سەر هێڵ و سێ سەرۆکایەتییەکە بانگێشت دەکات

پووختەى هەواڵ

  • نزار ئامێدى دەیەوێت لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە تاوتوێى دوایین پێشهاتەکان بکات.

  • بڕیارەکانى عەلى زەیدى، پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى فیدراڵ و هەرێمى کوردستانى بە تەواویى ئاڵۆز کرد.

  • بڕیارەکانى زەیدى کاردانەوە و لێکەوتەى توندیان هەبووە.


بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، نزار ئامێدی سەرۆککۆمارى عێراق، بانگێشتى هەریەک لە عەلى زەیدی، سەرۆکوەزیران، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى دادوەریی عێراقی کردووە و بڕیارە تاوتوێی دۆخى عێراق و هەرێمى کوردستان و پێشهاتەکان بکەن.


دەستوور و سەرۆککۆمار

بەگوێرەى ماددەی 93ـى دەستوور، سەرۆککۆمار مافی هەیە سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار بکات، ئەگەر بۆچوونى وابوو ئەو بڕیارانەى دەسەڵاتى جێبەجێکردن دەریدەکات، پێشێلی دەسەڵاتە دەستوورییەکانە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق، چەند بڕیارێکى عەلى زەیدی لەبارەى هەرێمى کوردستان خوێندەوە، کە بریتین لە؛

  • گرتنەدەستى دەسەڵاتى سەرجەم دەروازەکان لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقەوە.

  • ڕاگرتنی مۆڵەتی هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە و سپاردنی تەنیا بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی.

  • گواستنەوەی بەڕێوەبردنی ئەو کێڵگە نەوتییانەی دەکەونە سنووری کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەددین و لەژێر کۆنترۆڵی ئەمنیی هەرێمى کوردستاندان، بۆ سەر وەزارەتی نەوتی فیدراڵی.

بڕیارەکان کاردانەوەى توندى دامەزراوە فەرمییەکان و لایەنە کوردستانییەکانى لێکەوتەوە و بە پێشێلکردنى دەستوور ناوی دەبەن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

عەلی زەیدی: ڕێکارەکان دەستی دەرەکییان لە پشتەوە نییە

کەناڵ8

Wed Nov 25 2026

Loading related news...