
چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن.
جەخت لە ئیدارەدانی سامانە سروشتییەکان و دەروازە سنوورییەکان بە گوێرەی دەستوور دەکاتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، پاڵپشت بە دەستووری عێراق، پاڵپشتی میکانیزم و بڕیارەکانی عەلی زەیدی، سەرکۆوەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچێتی نەوت و پاراستنی سامانی نیشتمان و بە هێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەریی یاسا.
ئەم هەنگاوە چوارچێوەیەکی گرنگە بە ئاڕاستەی پاراستنی سامانی گشتی و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەم و گەندەڵکاران.
جەختیش لە پێویستی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لە ڕێگەی دادگا دەکاتەوە.
تاوەکو هیچ کەس و لایەنێک لە بەرپرسیارێتی دەربازی نەبێت.
جەخت لە ئیدارەدانی سامانە سروشتییەکان و دەروازە سنوورییەکان بە گوێرەی دەستوور دەکاتەوە.
لەگەڵ چارەسەرکردنی دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدادن.
لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.
بە جۆرێک مافە دەستوورییەکان پارێزراو بێت و یەکڕێزی نیشتمانیی بپارێزێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە تەواوی هێزە سیاسیی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکات، پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەت بکەن و بەرژەوەندییەکانی نیشتمان پێشبخەن، جەختیش لە پاراستنی سامانی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرپرسیارێتی دەستووری و نیشتمانیی هاوبەش دەکاتەوە و دەڵێت، سامانی عێراقییەکان هێڵی سوورە و ڕێگەنادرێت بە فیڕۆبدرێت.
تەواوی بڕیارەکانی عەلی زەیدی لەبارەی هەرێمی کوردستان و کەرکووکەوە