ڕەشنووسى بودجە لە نێوان ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتى دارایی گیری خواردووە

ڕەشنووسى بودجە لە نێوان ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتى دارایی گیری خواردووە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • وادەى گەیشتنی پڕۆژەى بودجە بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران نادیارە.

  • چەند هۆکارێک وادەى گەیشتنى پڕۆژەکەیان بە ئەنجوومەنى نوێنەران بە نادیارى هێشتووەتەوە.

  • پشکى هەرێمى کوردستان ڕێککەوتنى لەسەر نەکراوە.


وەزارەتی دارایی عێراق ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەى 2027ـى لە 27ـى ئەیلوول لە ڕێگەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابوورییەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، بەڵام لە 20ـى تشرینی یەکەمدا، بە مەبەستی چاککردنی چەند تێبینییەک و تەرخانکردنی بودجە بۆ دامەزراندنی سێ وەزارەتی نوێ، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەشنووسەکەى بۆ وەزارەتى دارایی گەڕاندەوە.


نوێترین زانیارییەکان:

بڕیار بوو لە کۆبوونەوەى ئەمجارەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا دەنگ لەسەر ڕەشنووسى پڕۆژەیاساى بودجە بدرێت، بەڵام بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنى وەزیران تاوتوێى بودجە ناکات.

کۆتایی وەرزى یاسادانان

نەناردنى پڕۆژەیاساکە لە کاتێکدایە، بۆ ئەنجوومەنى نوێنەران لە کۆتاییهاتنى وەرزى دووەمى یاسادانان نزیک دەبێتەوە، لە ڕۆژى 29ـى تشرینى دووەمى 2026 دەچێتە پشووەوە. بەگوێرەى دەستوور تاوەکو پەسەندکردنى بودجە وەرزى یاسادانانى ئەنجوومەنەکە درێژ دەکرێتەوە و دوور نییە پرسى پڕۆژەیاساى بودجە بکەوێتە ساڵى 2027.

هۆکارەکانى گەڕاندنەوەى ڕەشنووسەکە

  • پەسەندنەکردنى بودجە بەهۆی زیادبوونى چەند وەزارەتێکەوە بۆ کابینەکەى عەلى زەیدى و دابینکردنى بودجە بۆیان.

  • گرژى و کێشەکانى شارۆچکەى جورفولسەخر لە هەفتەى ڕابردوودا.

  • گرێکوێرەى سەرەکیی پڕۆژەیاسای بودجە لە نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد نەکراوەتەوە و پێناچێت بەم نزیکانەش بکرێتەوە.

دیلان غەفوور، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ کەناڵ8:

  • ڕەشنووسى پڕۆژەیاساى بودجە لە ئەنجوومەنى وەزیرانە و دەنگى لەسەر نەدراوە.

  • بڕیارە تاوەکو ڕۆژى 3ـی کانوونی یەکەمى 2026 ڕەشنووسەکە بگاتە ئەنجوومەنى نوێنەران.

  • ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە نەگات، ئەنجوومەنەکە دەچێتە پشووی یاسادانانەوە. لەبارەى پشکى هەرێمى کوردستانەوە گفتوگۆکان بەردەوامن و تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە.

لە پڕۆژەیاساکەدا هەناردەى 400 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە بۆ هەرێمى کوردستان دیاری کراوە، حکومەتى عێراق بڕوای وایە هەرێمى کوردستان دەتوانێت ئەو بڕە هەناردە بکات، بەڵام تەنیا ڕەزامەندى لەسەر 250 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە پیشان داوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

گرێکوێرەی نەوت ناهێڵێت ڕەشنووسی بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران تێپەڕێت

دیلان غەفور: هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە زۆر لە یەک دوورن

شۆڕش محەمەد

Mon Nov 23 2026

Loading related news...