سێگۆشە مەترسیدارەکەى عێراق، لە چاوەڕوانیى گەڕانەوەى دانیشتووانە ڕەسەنەکەیەتى.
ئاوارەکانى جورفولسەخر، دواى ساڵانێکى زۆر لە جێهێشتنى ماڵوحاڵیان، بەهیوان بگەڕێنەوە.
هێزە ئەمنییەکانى عێراق ئەمنییەتى شارۆچکەکەیان وەرگرتووە.
سەدان خێزان، لە کاتى شەڕى تیرۆر لە 2005 و شەڕى داعش لە 2014 لە جورفولسەخر ئاوارە بوون، دواى ساڵانێکى زۆر چاوەڕوانى و بەڕێکردنى ژیانێکى سەخت، داوا لە حکومەت دەکەن کار بۆ گەڕاندنەوە و قەرەبووکردنەوەیان بکات.
لە ساڵى 2005 لە فارسییەى جورفولسەخر هەڵاتین، بەڵام لە ساڵى 2006 دەرچووین.
هیچ شتێکیان پێنەداین، هاتووینەتە ئێرە بە زیادەڕۆیی کڕیومانە.
خۆم و حەوت منداڵم لێرە دانیشتووین، لە جورف هیچ موڵک و ماڵێکمان بۆ دەرنەچوو.
بەهیواین بگەڕێینەوە، بەڵام هیچ مامەڵەیەکمان نەکردووە، پێشتریش چەند جارێک پێیان گوتووین دەگەڕێنەوە.
دانیشتووانە ڕەسەنەکەى ناوچەکە دەڵێن، سەربارى ئاوارەکردنیان، 20 ساڵە ناهێڵن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵى خۆیان.
ڕەوشمان خراپە، لە 2006ـەوە ئاوارە بووین.
گرووپە تیرۆریستییەکان ماڵەکانیان تاڵان کردین.
منداڵەکەیان کوشتین، هاتین بۆ گەڕەکى عەسکەرى لەوێش هاتن بۆمان و بە پشتێنى بۆمبڕێژکراو منداڵى خۆم و براکەمیان کوشت.
لە جورفولسەخر هیچمان بۆ دەرنەچوو، ئێستا خانووەکەم وێران کراوە و تاوەکو ئێستاش قەرەبوو نەکراوینەتەوە.
داوا لە خودا و حکومەت دەکەم قەرەبووم بکەنەوە، لێرە بێزار بووین و ژیانێکى ناخۆشمان هەیە.
سەباح نوعمان، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، حکومەتى عێراقى پلانى هەیە دواى وەرگرتنى دۆسییەى ئەمنى، پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى شارۆچکەکە دەست پێ بکات و ئاوارەکانیش بگەڕێنێتەوە شوێنەکانیان.
بەگوێرەى ئامارەکان، زیاتر لە شەش هەزار خێزان لە جورفولسەخرەوە ئاوارەى پارێزگاکانى دیکە، بەتایبەت بابل و ئەنبار بوون، بە پاساوى ئەمنى تاوەکو ئێستا ڕێگە بە گەڕاندنەوەیان نەدراوە.
هێزە عێراقییەکان چوونە ناو جورفولسەخر
سەعد مەعن: لەماوەى کەمتر لە مانگێکدا ئاڵوگۆڕى بەرپرسیارێتیى ئەمنى لە جورفولسەخر کۆتایی دێت