
دابینکردنى بەرهەمە نەوتییەکان بۆ کۆمپانیا و کارگەکان لە هەرێمى کوردستان ڕاگیرا.
لەمەودوا کارگەکان و کۆمپانیاکان ناتوانن بەرهەمە نەوتییەکان لە حکومەتى فیدراڵ بە دەستبخەن.
نووسراوێک گەیشتووە بە کەناڵ8، کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى سەر بە وەزارەتى نەوتى عێراق، بە واژۆى حسێن مەجید ساڵح بریکارى یەکەمى بەڕێوەبەرى گشتى و سەرۆکى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى کۆمپانیاکە، نووسراوێکى ئاڕاستەى دەستەکانى دابەشکردن و تەواوى لقەکانى سەر بە کۆمپانیاکە و دەستەکانى پشکنین کردووە.
پاڵپشت بە ڕاسپاردەکانى سەرۆکوەزیران.
کە دوێنێ 22ـى تشرینى دووەم لە کۆبوونەوەیەکدا لە نووسینگەى تایبەتى خۆى پێیان گەیشتووە.
بڕیاریاندا لە ئەمڕۆ 23ـى تشرینى دووەم دابینکردنى هەموو بڕێکى بەرهەمە نەوتییە تەرخانکراوەکان بۆ کۆمپانیا و کارگەکان لە هەرێمى کوردستان ڕابگرن.
وەزارەتى نەوتى عێراق، ئەم بڕیارەی بۆ سەرجەم دەستەکانی دابەشکردن و لقەکانی و دەستەی پشکنین ناردووە و داوای کردووە وەک بابەتێکی "زۆر گرنگ" مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر. هاوکات کۆپیی نووسراوەکە بۆ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار نێردراوە، لەوانە نووسینگەی وەزیری نەوت، وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان و بەشە پەیوەندیدارەکانی ناو دیوانى وەزارەتى نەوت.

حەیدەر عەبودی: پاراستنی بۆرییەکانی نەوت هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە
یاسر مالیکى: بۆ ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنى نەوت چاودێریى هەموو ناوچەکان دەکەین
