سەرۆککۆمار پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەت دووپات کردەوە.
هەوڵەکانی حکومەتی زەیدی بۆ ڕێگری لە بەقاچاغبردنی نەوت و کۆکردنەوەی چەک چڕ کراونەتەوە.
نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و جەختیان کردووەتەوە لە گرنگیی پاڵپشتیی هێزە سیاسییەکان بۆ هەوڵەکانی حکومەت لە چەسپاندنی سەقامگیریدا.
هەریەک لە خالید شوانی، وەزیری داد و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
کۆمەڵێک پرس و بابەتی نیشتمانی تاوتوێ کراون، لەوانە ڕێکارەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی و پەرەپێدان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پشتیوانیی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان کرایەوە لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری، پاراستنی شکۆ و سەروەریی دەوڵەت و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، بەو جۆرەی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکە و دانیشتووانەکەی بەدی دەهێنێت.
مەسعود بارزانی و فالح فەیاز کۆبوونەوە؛ پرسی قاچاخچێتیی و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد تاوتوێ کران
سەعد مەعن: لەماوەى کەمتر لە مانگێکدا ئاڵوگۆڕى بەرپرسیارێتیى ئەمنى لە جورفولسەخر کۆتایی دێت