
سەعد مەعن ڕایگەیاند، لە 18 ڕۆژدا نزیکەى نۆ هەزار هاوڵاتى داواى مۆڵەتى چەک هەڵگرتنیان کردووە.
حکومەتى عێراق دەیەوێت چەک بە تەواوی لە دەستی دەوڵەتدا کۆبکاتەوە.
سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکان و پەیوەندی حکومی لە نوسینگەى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، لەم مانگەدا نزیکەى نۆ هەزار هاوڵاتى داواى مۆڵەتى چەک هەڵگرتنیان کردووە.
ڕێکارەکان لەلایەن وەزارەتى ناوخۆ بەردەوامە بۆ رێکخستنى ئەو چەکانەى لەلای هاوڵاتیانە و ڕێکارەکان بە ئامانجى پاراستنى ئاسایش هاوڵاتیانە.
لە سێى ئەم مانگە تاوەکو 20ى تشرینى دووەم 8هەزار و 742 داواکاریی بۆ تۆمارکردنى چەک پێشکەشکراوە و زۆرترین داواکاریی لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى بەغداد بووە.
ڕێکخستنى ئەو چەکەى لەدەستى هاوڵاتیانە هەنگاوێکى گرنگە بۆ کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەت و بەرقەراربوونى سەقامگیریی گشتیی.
لەهەرێمى کوردستان، یاسایەک بۆ ڕێکخستنى چەکى دەستى هاوڵاتیان دەرکراوە و هەرکەسێک چەکەکەى تۆمارنەکردبێت بەهەرجۆرێک لە جۆرەکان بکەوێتە دەست هێزە ئەمنییەکان دەست بەسەر چەکەکەى دەگیرێت.