
لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت لە هەموو عێراق بەردەوامە.
حکومەت پلانی هەیە پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی لە جورفولسەخر ئەنجام بدات.
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە بارەى بە قاچاخبردنى نەوت و دانانى سیستمى بەرگریی ئاسمانى لە کێڵگەى گازى کۆرمۆر قسەى بۆ کەناڵ8 کرد.
جورفولسەخر پاککراوەتەوە لە تیرۆر و لە لایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبیەوە بەڕێوە دەبرێت.
هەموو دەسەڵاتێک بە فەرماندەی نوێی جورفولسەخر دراوە و هەموو هێزەکان لە ژێر فەرمانیدا دەبن.
قۆناغی داهاتوو دەست دەکرێت بە گەڕان و کێوماڵکردنی ناوچەکە بۆ پاککردنەوەی لە پاشماوەکانی داعش.
لە قۆناغی کۆتاییدا خەڵکی ناوچەکە قۆناغ بە قۆناغ دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
جورفولسەخر ناوچەیەکی ستراتیجی و گرنگە و داهاتوویەکی گەورەی بۆ وەبەرهێنان هەیە.
لە هیچ شوێنێکی وڵات ڕێگە بە بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی گشتی نادرێت.
بەمنزیکانە بەشی یەکەمی سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەگاتە عێراق و دەست بە دانانی دەکرێت.
سیستمەکە بە گوێرەی پلانی بەرگریی ئاسمانی بەسەر ناوچەکاندا دابەش دەکرێت.
نزیکەی 50 شوێن دیاریکراون بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو هێرشێکی ئاسمانی.
سەباح نوعمان: لە هەرێمی کوردستانیش بەرگریی ئاسمانی دادەنرێت.
قسەکانى سەباح نوعمان لە کاتێکدایە، ڕۆژى 20ـى ئەم مانگە، دواى ئەوەى بە بڕیارى عەلى زەیدى، فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، هێزە ئەمنییە ڕاسپێردراوەکان بەرەو جورفولسەخر بەڕێکەوتن، لاى خۆیەوە، ئەحمەد حاتەم، فەرماندەی بارەگای کۆنتڕۆڵی جورفولسەخر ڕایگەیاند، لە کاتژمێری 6ـى بەیانیی ڕۆژى هەینییەوە، بارەگای کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە، ئاڵوگۆڕی هێزەکان دەستیپێکردە و لە دوێنێ شەممەوە، دەستدەکرا بە کردنەوەی ڕێگە سەرەکییەکان.
هاوکات، بەهۆى هێرشە درۆنییەکەى سەر کێڵگەى کۆرمۆر، داوا لە حکومەتى فیدراڵى کرا، سیستمى بەرگرى ئاسمانى بۆ کێڵگەکە دابینبکات، تاوەکو لە هێرشە درۆنى و مووشەکییەکان بپارێزرێت، هەر لەو چوارچێوەیەش، ئەمڕۆ کۆمپانیاى دانەگاز، داوای گرەنتیی تەواو دەکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی هێرشەکانی سەر کۆرمۆر، لەوبارەیەشەوە، بە فەرمی بە حکومەتی کاربەڕێکەری پارتی و حکومەتی فیدراڵی گوتووە: "گرەنتیی دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە تەنیا بە دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەبێت و پێویستە بە زووترین کات ئەو سیستمە بۆ کێڵگەکە دابین بکرێت".
زانیاریی کەناڵ8: دانەغاز بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر دوو مەرجی هەیە
