شامی کرماشانی... شاعیرە گەورەکەی کرماشان

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

شامراد کرماشانی ناسراو بە شامی کرماشانی، لە شاعیرە گەورە و ناسراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵی 1917ی زایینی لە گەڕەکی چەنانی کرماشان لەدایکبووە.

بەهۆی ئاوڵە بینایی لەدەستاوە

بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی ئاوڵە لە تەمەنی 14 ساڵیدا، بینایی چاوەکانی لەدەستاوە، هەر زوو دایک و باوکی لەدەستداوە و لە خوێندنیش بێبەش بووە، کاری دەستگێڕیی کردووە.

وێڕای ئاستەنگەکانی ژیان، بەڵام لە هەڕەتی لاوێتییدا، کەوتووەتە ژێر کاریگەریی شاعیرانی کلاسیکی فارس و دەستی داوەتە نووسینی شیعر بە زمانی کوردی.

شیعرەکانی هەڵگری پەیامی سەنگینن

گەرچی لە ئاستی ناوەڕۆکدا شیعرەکانی شامی کرماشانی سادەن لە نووسیندا، بەڵام هەڵگری پەیامی قورس و سەنگینی مرۆیین لە ئاستی واتادا، دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی باس کردووە و بەرگریی سەرەکی لە خەڵکی هەژار دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش، سوودێکی زۆری لە زاراوە و پەندە کوردییەکان دیوە

مامۆستا هەژار پێشەکیی کتێبەکەی بۆ نووسیوە

شامی شاعیری شیعری عەرزووزییە و لە دەربڕینی شیعرەکانیدا هونەرییانە مامەڵەی لەگەڵ فۆڕم و پێکهاتەکاندا کردووە، تێکڕای شیعرەکانیشی لەژێر ناونیشانی "چەپکەگوڵ" لەلایەن ماج مەردۆخییەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە و مامۆستا هەژار پێشەکییەکەی بۆ نووسیوە.

ئەم شاعیرە گەورەیەی کرماشان، ساڵی 1983 کۆچی دوایی کردووە و لە نموونەیەکی شعیرییدا دەنووسێت:

پەریشانم پەریشانم، وڵم کە!

دوچار دەرد پەنهانم، وڵم کە!

وەدەردم ئاشنا کردی نەکردی

ستەمگەر  فکر دەرمانم، وڵم کە

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا