تەندروستیی کەنەدا جۆرێکی ڤاکسینی ئیبۆلا تاقی دەکاتەوە
سەروەر سالار 05/08/2026
ڤاکسینێکی ئیبۆلا لە تاقیکردنەوەدایە
- ڤاکسینەکە لەسەر 80 کەسی خۆبەخش لەوڵاتی کەنەدا تاقی دەکرێتەوە
- تاقیکردنەوەکەی ڤاکسینەکە بۆ زانینی ئاستی سەلامەتی و کاریگەریی ڤاکسینەکەیە لەسەر سیستمی بەرگریی جەستە
- ڤاکسیەنەکە لە قۆناغێکی سەرەتایدایە و نەسەلمێنراوە کە بەتەواوەتی کاردەکات یان نا
ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا
- نزیکەی چوار هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی ئیبۆلا بوون
- نزیکەی دوو هەزار کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا گیانیان لەدەست داوە
- کارمەندانی تەندروستی لە کۆنگۆی دیموکرات کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە خۆپشاندانیان دژی پێنەدانی مووچەکانیان کرد و ڕایانگەیاند: وەکو پێویست پێداویستییەکانیان بۆ دابین ناکرێت
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ڤاکسینی ئیبۆلا، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
سەروەر سالار
05/08/2026