ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: مۆڵەتی بێ مووچە تەنیا بۆ دووساڵە

کیژان مەحمود 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

پوختەى هەواڵەکە

  • ئەنجوومەنی وەزیران: مۆڵەتی بێ مووچە لە دام و دەزگا فەرمییەکانی حکومەت، تەنیا بۆ دووساڵە
  • بەگوێرەی بڕیارەکە، مۆڵەتی بێ مووچە بە خزمەت هەژمار ناکرێت.

بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە وەک زانیاریی گەیشتووە بە کەناڵ8، لە بڕیاری ژمارە 300ـی ئەنجوومەنی وەزیران کە واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کار بەڕێکەری هەرێمی کوردستانی پێوەیە بڕیاردراوە مۆڵەتی بێ مووچە لە دوو ساڵ تێپەڕ نەکات و وەزیر و سەرۆکی دەستەی نەبەستراو مافی پێدانی ئەو مۆڵەتەی هەیە بە فەرمانبەرانی.


مۆڵەتى بێمووچەکە ناکرێت بە خانەنشینی

ئاماژە بەوەشکراوە، ماوەی ئەو مۆڵەتی بێ مووچەیە کە تەنیا دوو ساڵە، نە بەخزمەت هەژمارە دەکرێت نە بە خانەنشینی.

بڕیارى پێشووى ژمارە 38 ڕاگیرا

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارەی 38، لە 5ـی نیسانی 2015  و ئەو کەسانەشی پێش دەرچوونی بڕیارە نوێیەکە، مۆڵەتی بێ مووچەی پێنج ساڵییان وەرگرتووە، بڕیارەکە نایانگرێتەوە و مۆڵەتەکەی خۆیان وەردەگرن تاوەکو تەواوبوونی وادەکەی و ئیتر جارێکی دیکە نوێ ناکرێتەوە.

لە ڕۆژنامەى وەقایع بڵاودەکرێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی ڕاسپاردووە بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقایع بڵاودەکرێتەوە.

زانیارى زیاتر بۆتۆ

https://channel8.com/kurdish/news/221115

کیژان مەحمود

1 کاتژمێر پێش ئێستا