چیرۆکی ئەو بەنزینەی عێراق ویستی بیدات و هەرێم نەیویست

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هاونیشتمانییەک لە کاتی وەرگرتنی بەنزین لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8
هاونیشتمانییەک لە کاتی وەرگرتنی بەنزین لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئامادەن بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دابین بکەن.
  • حکومەتی هەرێم داوای بەغدادی ڕەتکردووەتەوە و پێی باش بووە خۆی بەرهەمهێنان ئەنجام بدات.
  • قەیرانی کەمی و گرانیی بەنزین لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە لە هەرێم بەردەوامە.
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوا دەکات بەغداد نەوتی خاوی زیاتریان بۆ دابین بکات.

زانیاری گەیشتووە بە کەناڵ8 دەریدەخات چارەسەری قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان لای حکومەتی فیدراڵە، بەڵام جۆرێک لە ململانێ و جیاوازیی بۆچوون لە نێوان هەولێر و بەغداد ڕێگرە لەوەی هاونیشتمانیانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەنزین بە نرخێکی هەرزان و پاڵپشتیکراو وەربگرن.

هەڵوێستی وەزارەتی نەوتی عێراق:

  • باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت ئامادەن هەموو بەرهەمە نەوتییەکان (بەنزین و گازی شل) بە هەمان نرخی بەغداد بۆ هەرێم بنێرن.
  • مەرجی بەغداد ئەوەیە کە هەرێم ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ ناوخۆ بەرهەمی دەهێنێت ڕادەستی ئەوان بکاتەوە، لە بەرامبەردا ئەوان سوتەمەنییەکەی بۆ دابین بکەن.
  • وەزیر ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتی هەرێم خۆی ئەو پێشنیازەی ڕەتکردووەتەوە و نەیویستووە بەنزینی پاڵپشتیکراوی بۆ دابین بکرێت.

هەڵوێستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم:

لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە چارەسەری کێشەکە لەوەدایە کە بەغداد بڕی نەوتی خاوی دابینکراو بۆ پاڵاوگەکانی هەرێم زیاد بکات. بەڕۆژ عەزیز، ڕاوێژکاری وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە داوایان کردووە شەش هەزار بەرمیل نەوتی دیکەیان بۆ زیاد بکرێت تاوەکو بتوانن بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەنزین بەرز بکەنەوە. ئەم جیاوازییە لە دیدگای هەردوو حکومەتدا وایکردووە قەیرانی بەنزین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قورستر ببێت و نرخەکان لە بەنزینخانەکاندا بەردەوام ڕوو لە بەرزبوونەوە بن، کە زۆرجار بەهۆی پاراستنی بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانەوەیە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/224745

https://channel8.com/kurdish/news/224751

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا