ڕوونکردنەوەی زانیاریی کە بە کەناڵ8 گەیشتووە دەریدەخات کە ئاوارەکانی سەرێکانی لە کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان بە هەڵوەشاندنەوەی چادرەکانیان کردووە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕانەوەی یەکەم کاروانی هاونیشتمانییان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کە بڕیارە سبەی دووشەممە دەستپێبکات.
کۆمیتەی کۆچبەران بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی شارۆچکەی دێرک، دربێسی، تلتەمر و عامودا، بەردەوامە لە تۆمارکردنی ناوی ئەو خێزانە نوێیانەی کە پێشتر نەیانتوانیبوو ناوی خۆیان بنووسن و ئێستا ئارەزووی گەڕانەوە دەکەن. پڕۆسەکە لە چوارچێوەی پلانی گەڕانەوەی سەلامەتدایە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە دوای حەوت ساڵ لە ئاوارەیی، دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر گوند و ماڵەکانی خۆیان.
هاوکات، بڕیارە لە کاتی گەڕانەوەدا هەر خێزانێک بڕی دوو هەزار دۆلار وەک قەرەبوو وەرگرێت، و ئەرکی پاراستنی ئاوارەکانیش لە کاتی گەڕانەوەیاندا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە جێبەجێ دەکرێت.
بەگوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە 13 هەزار خێزانی ئاوارەی سەرێکانی لە کامپەکانی واشوکانی، نەورۆز و سەرێکانی چاوەڕێی گەڕانەوە دەکەن.
روانگەی سووری: گرووپە چەکدارەکان لە سەرێکانی و گرێسپی بەرەو تورکیا کشانەوە
روانگەى سووری: زیاتر لە 120 خێزانی داعش لەخانووی کوردەکانی سەرێکانیدا نیشتەجێکراون
عەبدی و شەرع لە دیمەشق پرسی کورد لە سووریا تاوتوێ دەکەن
شاندى حەسەکە و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە؛ تاوتوێی دۆخی ئەمنی و گەڕانەوەی ئاوارەکان کراوە