
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە تێیدا وردەکاریی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لە نێوان پەرلەمان و وەزارەتی نەوت دەخاتەڕوو بۆ شکاندنی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان. بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا ڕێگەیەک بدۆزرێتەوە تاوەکو ئەو 50 هەزار بەرمیلە نەوتەی بۆ هەرێم تەرخانکراوە، ببێتە مایەی هەرزانکردنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان و کۆتایی بە قەیرانی گرانیی بەنزین بهێنرێت.
کاوە عەبدولقادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بەم ڕێکارانە کرد:
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی سبەیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت و سۆمۆ، پرسی ئەوە یەکلایی بکرێتەوە کە ئایا حکومەتی فیدراڵ ئەو 50 هەزار بەرمیلە نەوتە گڵبداتەوە یان لە ڕێگەی سۆمۆوە بیفرۆشێت. ئامانجی ئەم هەنگاوە ئەوەیە کە لە بەرامبەر ئەو بڕە نەوتەدا، بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، تاوەکو نرخەکان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراقی لێبێت و تێچووی گواستنەوە لەسەر هاوڵاتییان کەمببێتەوە.
بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین لە هەرێم چاوەکان لەسەر بەغدادن
واژۆی 166 پەرلەمانتار بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین کۆکرایەوە
هەرێم کەمال ئاغا: سۆمۆ خواستى هەیە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات
بەنزین و مووچە جوڵەی گەشتیاریی ناوخۆیان لە هەرێمی کوردستان پەکخستووە

