
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 ئاماژە بەوە دەکات، وەک هەوڵێک بۆ چارەسەرى قەیرانى بەنزین، لە بەغداد واژۆى 166 پەرلەمانتار کۆکرایەوە و لەگەڵ داواکارییەک بۆ زیادکردنى پشکى نەوتى خاوى هەرێمى کوردستان ئاڕاستەى عەلى زەیدى دەکرێت.
سیپان شێروانی، پەرلەمانتار ڕایگەیاند، ئەو داواکارییەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە واژۆکراوە، بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراقی دەنێرن تاوەکو بەپەلە کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
لە نووسراوەکەدا داواکراوە بەگوێرەى ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان نەوتی خاو یان بەنزینی پاڵێوڕاو دابین بکرێت.
هەروەها داواشکراوە نەوتى گلدراوە لە 50 هەزار بەرمیل نەوتى خاوەوە بۆ 140 هەزار بەرمیل زیادبکرێت
کێشەی بەنزین لە کەیەوە سەریهەڵدا؟
لە 6ـی حوزەیران نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەولێر بۆ هەزار و 175 دینار بەرزبووەوە و رۆژێک دواتر لە سلێمانیش نرخ بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و 50 دینار، لەدوای ئەو رێکەوتەوە بەنزین رۆژ بە رۆژ نرخی بەرزتر دەبێتەوە، پێش 6ـی حوزەیران، لە هەرێمی کوردستان نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە نێوان 850 بۆ 900 دینار بوو.
بڕیارەکەی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ نرخی بەنزین
بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، 20ـی تەممووز وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لیتری بە 850 دینار زیاتر بفرۆشرێت. رۆژێک دواتریش نرخی بەنزینی موحەسسەنی بە هەزار دینار و سووپەری بە هەزار و 200 دینار دیاریکرد، بەڵام جێبەجێ نەکرا و دوای چەند رۆژێک لە کەمیی بەنزین، 28ـی تەممووز بازاڕ ئازادکرا، ئێستا لە تابلۆی نرخی بەنزینخانەکان چەندین نرخی جیاواز دەبینیت.
نرخی بەنزین لە هەرێم گەیشتە 2 هێندە و بڕیارەکانی حکومەت بێسوود بوون
چیرۆکی ئەو بەنزینەی عێراق ویستی بیدات و هەرێم نەیویست
بڕیارەکانى حکومەتى کاربەڕێکەر گرانبوونى زیاترى بەنزینیان لێکەوتووەتەوە
بڕیارەکانى حکومەتى کاربەڕێکەر نەیانتوانى کۆتایى بە قەیرانی بەنزین بهێنن
سامانە سروشتییەکان بۆ هەرزانکردنی بەنزین داوای نەوت لەعێراق دەکات
