نرخی بەنزین لە هەرێم گەیشتە 2 هێندە و بڕیارەکانی حکومەت بێسوود بوون
پووختەی هەواڵەکە:
- لە ماوەی 20 ڕۆژدا نرخی بەنزین لە بەنزینخانە بازرگانییەکان گەیشتە 2 هێندە و بڕیارەکانی حکومەت نەیانتوانی نرخ جێگیر بکەن.
- بەرزترین ئاستی گرانی لە هەولێر و دهۆک تۆمار کراوە، کە تێیدا یەک لیتر بەنزینی موحەسەن گەیشتووەتە 2,350 دینار.
- بەرهەمهێنانی ناوخۆیی کەمترە لە 4 ملیۆن لیتر، لەکاتێکدا خواستی ڕۆژانە لە هاویندا لەسەروو 5 ملیۆن لیترە.
- بەغداد ڕایدەگەیەنێت ئامادەبوون بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم بنێرن، بەڵام حکومەتی هەرێم داواکەی ڕەتکردووەتەوە.
زانیاریی گەیشتووەتە کەناڵ8 کە بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ جێگیرکردنی نرخی سوتەمەنی نەک هەر سەرکەوتوو نەبوون، بەڵکو بوونە هۆی زیاتر گرانبوونی بەنزین و دروستبوونی قەیرانێکی مەترسیدار کە تێیدا شۆفێران لە هەولێر و دهۆک ناچارن یەک لیتر بەنزین بە 2 هێندەی نرخی ئاسایی بکڕن.
هەڵوێست و بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم:
- لە 20ی تەمووزدا حکومەت بڕیاری دا نرخی نۆرماڵ بە 750 و 850 جێگیر بکات، بەڵام هیچ بەنزینخانەیەک پابەند نەبوو.
- بڕیاردرا پشکی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان لە 50,000 هەزارەوە بۆ 126,700 بەرمیل زیاد بکرێت، بەڵام هێشتا کاریگەریی لەسەر بازاڕ نەبووە.
- لە هەولێر و دهۆک زۆربەی بەنزینخانەکان نیشانەی "بەنزین نییە"یان هەڵواسیوە بۆ جۆرە حکومییەکان.
- کەمتر لە 10%ی ئەو بەنزینە حکومییەی لە پاڵاوگەکانی کار و لاناز بەرهەم دێت دەگاتە پارێزگای سلێمانی.
بەراوردی نرخەکان لە ماوەی 20 ڕۆژدا (بە دینار):
هەفتەی یەکەم:
هەولێر و دهۆک: نۆرماڵ 1,150 - 1,300 | موحەسەن 1,350 - 1,500
سلێمانی و هەڵەبجە: نۆرماڵ 1,050 - 1,150 | موحەسەن 1,250 - 1,350
هەفتەی دووەم:
هەولێر و دهۆک: نۆرماڵ 1,300 - 1,400 | موحەسەن 1,500 - 1,750
سلێمانی و هەڵەبجە: نۆرماڵ 1,150 - 1,200 | موحەسەن 1,500 - 1,600
هەفتەی سێیەم:
هەولێر و دهۆک: نۆرماڵ 1,400 - 1,590 | موحەسەن 1,600 - 2,350
سلێمانی و هەڵەبجە: نۆرماڵ 1,200 | موحەسەن 1,600 - 1,750
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کردووە کە ئەوان بە فەرمی پێشنیازیان کردووە بەنزینی پاڵپشتیکراو بە هەمان نرخی بەغداد بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەن، بەڵام حکومەتی هەرێم خۆی داوای 50,000 بەرمیل نەوتی خاوی کردووە تاوەکو بەرهەمە نەوتییەکان خۆی دابین بکات. ئێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستی بە 5 بۆ 5.5 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، بەڵام تێکڕای بەرهەمی ناوخۆ لە 4 ملیۆن لیتر تێپەڕ ناکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/224751
https://channel8.com/kurdish/news/224745
1 کاتژمێر پێش ئێستا