سامانە سروشتییەکان بۆ هەرزانکردنی بەنزین داوای نەوت لەعێراق دەکات

رەزا مەنوچەهرى 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەڕۆژ عەزیز، ڕاوێژکاری باڵا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
بەڕۆژ عەزیز، ڕاوێژکاری باڵا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین دەدەن.
  • ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتەکە ئاشکرای دەکات کە داوای 6 هەزار بەرمیل نەوتیان لە بەغداد کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە.
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابینکردنی بەنزین بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە هاوشێوەی عێراق بە مافێکی تەواو ڕەوا دەزانێت.

بەگوێرەی زانیاریی گەیشتوو بە کەناڵ8، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و سووتەمەنی، لەو چوارچێوەیەشدا داوای دابینکردنی 6 هەزار بەرمیل نەوتی لە بەغداد کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.


هەوڵەکانی وەزارەت بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین

  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.
  • بەڕۆژ عەزیز ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە داوایان لە بەغداد کردووە 6 هەزار بەرمیل نەوتیان بۆ دابین بکات.
  • حکومەتی بەغداد لەبەرامبەر داواکارییەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ دابینکردنی نەوت تاوەکو ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە.

مافی هاونیشتمانیان لە دابینکردنی سووتەمەنی

ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەمە مافێکی تەواو ڕەوای هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانە کە هاوشێوەی هاوڵاتییانی دیکەی عێراق بەنزین و سووتەمەنی پێویستیان بۆ دابین بکرێت.

بڕیارەکانی هەرزانکردنی بەنزین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە 4ـی تەمموز هاوردەکردنی بەنزینی ئازاد کرد، بەڵام ئەم بڕیارە نەبووە هۆی زۆربوونی بەنزین و دابەزینی نرخەکەی لە بازاڕەکاندا. هەروەها بڕیاری جێگیرکردنی نرخی بەنزینی نۆرماڵ بە 850 دینار لە 20ـی تەمموزدا، بووە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی زۆر و دیارنەمانی ئەو جۆرە بەنزینە لە بەنزینخانەکاندا. حکومەت لە 22ـی تەمموز نرخی موحەسەنی بە 1 هەزار دینار و سوپەری بە 1 هەزار و 200 دینار دیاریکرد، بەڵام بەنزینخانەکان بە نەمانی سووتەمەنی ڕووبەڕووی بڕیارەکە بوونەوە و حکومەت نەیتوانی نرخی سوتەمەنی جێگیر، یان هەرزان بکات.

نرخی ئەمڕۆی بەنزین لە دهۆک و هەولێر

ئەمڕۆ لە هەولێر نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر بە 2400 دینار، یەک لیتر موحەسەن بە 2200 دنیار و یەک لیتر بەنزینی نورماڵ بە 1625 دینار بوو. هەروەها نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر لە دهۆک بە 2500 دینار و موحەسەن بە 2250 دینار و بەنزنی نورماڵ بە 1550 دینار بە هاونیشتمانیان فرۆشراوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/36319

https://channel8.com/kurdish/news/224629

https://channel8.com/kurdish/news/222183

https://channel8.com/kurdish/news/221104

https://channel8.com/kurdish/news/224429

https://channel8.com/kurdish/news/223327

رەزا مەنوچەهرى

2 کاتژمێر پێش ئێستا