
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، هێزێکی تایبەتی سەر بە دەستەی دەستپاکی عێراق، خالید غەزای عەتییە، بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراقی بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا، بەتۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی دەستگیرکرد و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.
جگە لە پۆستە حکومییەکان، خالید غەزای وەک نوێنەری وەزارەتی کارەبا لە لیژنە دەرەکییەکاندا بەشداریی کردووە، هەروەها بەرپرسی تیمی عێراق بووە بۆ قەرزی پەرەپێدانی ئەڵمانی و وەک جێگری سەرۆکی قەرزی فریاگوزاری بانکی نێودەوڵەتیش کاری کردووە، هاوکات تەنیا کەسی ڕێگەپێدراوی وەزارەت بووە بۆ سەرپەرشتیکردنی کارەبای پارێزگای ئەنبار.
خالید غەزای عەتییە مێژوویەکی درێژی لە وەزارەتی کارەبای عێراقدا هەبووە و لە ساڵی 1999ـەوە و لە سەردەمی ڕژێمی پێشووەوە، 8 بەرپرسیارییەتی جیاوازی لەناو وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیاکانی دابەشکردنی کارەبای باکوور و ناوەڕاستی عێراقدا وەرگرتووە، کە دواین پلەی لە ناو وەزارەتدا بریکاری وەزیر بووە بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا.
گەورەترین دۆسیەکانی گەندەڵی لە عێراق و بەهەدەردانی ملیارەها دۆلار
پارێزگارى پێشووترى سەڵاحەدین بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی 20 ملیار دیناری گەندەڵی دەگەڕێنێتەوە