گەورەترین دۆسیەکانی گەندەڵی لە عێراق و بەهەدەردانی ملیارەها دۆلار

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • دزیی سەدە لە سپاردەی باجەکان گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی عێراقە.
  • کەرتی کارەبا زیاتر لە 160 تریلیۆن دینار تێچووی هەبووە و بێ ئەنجام بووە.
  • لە کەرتی نەوت و چەک دەیان ملیار دۆلار لە ڕێگەی گرێبەستی وەهمی بەهەدەردراوە.
  • چەندین تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرکراون و بڕێکی زۆر پارە و زێڕ دەستیبەسەردا گیراوە.

زانیاریی  گەیشتووە بە کەناڵ8  ئاماژە بەوە دەکەن عێراق لە دوای ساڵی 2003ەوە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی گەندەڵی بووەتەوە کە دەیان ملیار دۆلاری تێدا بەفیڕۆدراوە. ئەم گەندەڵیانە سێکتەرە هەستیارەکانی وەک نەوت، کارەبا و کڕینی چەکی گرتووەتەوە و زیانی گەورەی بە دارایی گشتی گەیاندووە.


دۆسیەی باج و کارەبا:

  • دزیی سەدە لە سپاردەی باجەکان ئەنجامدراوە و قەبارەکەی نێوان 6 بۆ 8 تریلیۆن دینارە.
  • تۆمەتباری سەرەکی ئەم دۆسیەیە نور زوهێرە و لەلایەن دادگاوە بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.
  • لە کەرتی کارەبا لە ساڵی 2005ەوە بڕی 160 بۆ 168 تریلیۆن دینار خەرجکراوە بێ ئەوەی خزمەتگوزارییەکە باشتر بێت.
  • گەندەڵی لە کارەبا لەرێگەی گرێبەستی وەهمی، کڕینی کەرەستەی کۆن و کۆمپانیای نێوەندگیر ئەنجامدراوە.

دۆسیەی نەوت و بەرگری:

لە کەرتی نەوت، دۆسیەی عەدنان جومەیلی نوێترین کەیسە کە تێیدا دەستبەسەر 206 ملیار دینار، 141 ملیۆن دۆلار و 500 کیلۆ زێڕدا گیراوە، هەروەها دەست بەسەر دەیان ئۆتۆمبێل و موڵکدا گیراوە. سەبارەت بە وەزارەتی بەرگریش، گرێبەستی کڕینی چەکی ڕووسی بە بەهای 4.2 ملیار دۆلار بەهۆی گومانی گەندەڵی هەڵوەشێندراوەتەوە. هاوکات 16 بۆ 18 گرێبەستی دیکەی کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازیی بەهۆی کوالێتی خراپ و ساختەکارییەوە لەلایەن وەزارەتەکەوە پووچەڵکراونەتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/225446

https://channel8.com/kurdish/news/222455

https://channel8.com/kurdish/news/222148

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا