ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرنامەی حکومی 2026-2029 بڵاوکردەوە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی. فۆتۆ:  نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی. فۆتۆ: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • بەرنامەی نوێی حکومەت 139 ئەولەویەتی لە 14 کەرتی جیاوازدا لەخۆگرتووە.
  • چاکسازیی دارایی، گۆڕینی دیجیتاڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بڕبڕەی پشتی پلانەکەن.
  • حکومەت کار بۆ یەکخستنی بڕیاری ئاسایش و بەستنەوەی هەموو هێزەکان بە دەوڵەتەوە دەکات.
  • 13 یاسای گرنگ وەک پێشینەی کارەکانی پەرلەمان و حکومەت دیاریکراون.

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە تێیدا هێڵە گشتییەکانی کارکردنی حکومەتی عێراق بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیاریکراون. ئەم بەرنامەیە کە 139 ئەولەویەتی لەخۆگرتووە، نەخشەڕێگایەکە بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە وڵاتدا. بەڵگەنامەکە گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری، دارایی و ئاسایشی نیشتمانیدا پێشنیار دەکات.


ئەولەویەتەکانی چاکسازی و گەشەپێدان:

  • پێڕەوکردنی بەرنامەیەکی نیشتمانی گشتگیر بۆ چاکسازیی دامەزراوەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
  • فراوانکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی کانزاکان و سامانە سروشتییە نەوتییەکاندا.
  • خێراکردنی پڕۆسەی پەرەپێدانی کەرتی بانکی و یەکخستنی دەروازە سنوورییەکان.
  • ڕاگەیاندنی ستراتیژییەکی نیشتمانی بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی و بەهێزکردنی ئاسایشی سایبەری.
  • دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و ئەنجوومەنی باڵای سەقامگیریی دارایی و نەقدی.

سەروەریی و پاراستنی کۆمەڵایەتی:

بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، بەرنامەکە جەخت لەسەر یەکخستنی بڕیاری ئاسایش و بەستنەوەی سەرجەم سەرچاوەکان بە سیستەمی فەرمی دەوڵەت دەکاتەوە بۆ چەسپاندنی سەربەخۆیی سیاسی عێراق. لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، پلانەکە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی سیستەمی مافەکانی مرۆڤ، پاراستنی منداڵان و کەمکردنەوەی توندوتیژی. هەروەها ئامادەکردنی بەرنامەی تایبەت بۆ ڕاهێنانی ئافرەتان لە کایە حکومی و سیاسییەکاندا بەشێکی سەرەکیی ستراتیژییەتەکەیە کە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی دوای پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەنجامدا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری نوێی لەبارەی دۆسیەکانی نەوت و ئاو و خوێندن دەرکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: ڕەزامەندی لەسەر زیادکردنی پارەی بەشەخۆراک دراوە

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا