
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە و کۆتا پێشهاتەکان و هەماهەنگی لە پارێزراویی سنوورەکانیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، قاسم عەبوودی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەتەوە و تاوتوێی کۆتا پێشهاتی ناوچەکە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی کراوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی پاراستنی سنوور و پارێزگاری لەئاسایش و سەقامگیری و پتەوکردنی هەماهەنگیی ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەبارەی ڕێگریی لە قاچاخ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کراوە.
هاوکات قاسم عەبودی سڵاوی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی بە مەسعود بارزانی گەیاندووە و جەختکراوەتەوە لە پەرۆشیی حکومەتی عێراق بۆ خستنەگەڕی هەوڵ و تواناکانیان بۆ پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە شاندێکی باڵاوە گەیشتە هەولێر