
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە ئاماژە بە دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان بەغدا و هەولێر دەکات. ئەمڕۆ شەممە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی بە سەرۆکایەتی قاسم عەبوودی لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتنەوە. سەردانەکە لەکاتێکدایە کە هەردوو حکومەت کار لەسەر یەکخستنی هەوڵە ئەمنییەکانیان و چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان دەکەن.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و شاندە یاوەرەکەی کرد. بڕیارە لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پاراستنی سەقامگیری و هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە جیاوازەکان.
ئەم سەردانەی قاسم عەبوودی لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٦، بە یەکەم سەردانی فەرمی ئەو بەرپرسە دادەنرێت بۆ هەولێر لە دوای وەرگرتنی پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە کابینەکەی عەلی زەیدیدا، کە ئامانج لێی داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکی نوێی ئەمنییە لە نێوان هەردوو لایەن.
هەولێر و بەغداد هاوکاریی جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوەی ئاشتی دەکەن
هەولێر و بەغداد لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون داهاتەکان بەڕێژەی50 % دابەش بکەن