
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بنکەی ئاسمانیی ئەبو زوهور لە پارێزگای ئیدلیب کرایە ئامانج. هێرشەکە لە ڕێگەی 8 بۆردوومانی ئاسمانییەوە بووە و زیانی بە ژێرخانی فڕۆکەخانەکە گەیاندووە، بەڵام هیچ قوربانییەکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریا، ئیسرائیل هەڵمەتە سەربازییەکانی بۆ سەرانسەری ئەو وڵاتە فراوانتر کردووە و چەندین بنکە و کۆگای چەکی کردووەتە ئامانج. ئەوەی ئەم هێرشە نوێیە لە هێرشەکانی پێشوو جیا دەکاتەوە، دووریی شوێنی فڕۆکەخانەی ئەبو زوهورە لە سنوورەکانی ئیسرائیلەوە، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای سووریا. ئیسرائیل پێشتر زیاتر ئەو ناوچانەی دەکردە ئامانج کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئێران و حیزبوڵادا بوون و بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆی دادەنا.
بنکەی ئاسمانیی ئەبو زوهور یەکێکە لە گرنگترین و دیارترین بنکە سەربازییەکان لە باکووری سووریا و لە ڕۆژانی ڕابردوودا شاندێکی سەربازیی تورکیا سەردانیان کردووە. تەلەڤزیۆنی فەرمیی سووریا ئاماژەی بەوە کردووە کە فڕۆکە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 8 جار بۆردوومانی فڕۆکەخانەکەیان کردووە. ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئیسرائیلدایە بۆ لێدانی ئەو پێگە ستراتیژییانەی کە بە مەترسیی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دادەنێت، بەتایبەت دوای گۆڕانکارییەکانی دەسەڵات لە دیمەشق.
پەیوەندییەکانی ڕووسیا و سووریا گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەخۆوە دەبینێت
سووریا هۆشداریی دەداتە عێراق لە هێرشى گرووپە چەکدارەکان
ترەمپ بۆ نەتانیاهوو: ئەوان ئێوەیان لەوێ ناوێت، دەبێت لە سووریا و لوبنان بکشێنەوە
بە سەرپەرشتیی ئەمریکا؛ عێراق و سووریا ڕێککەوتنی زیندووکردنەوەی بۆری نەوتی کەرکوک - بانیاس واژۆ دەکەن